پیاوێك پاش قسه‌كردن له‌گه‌ڵ زیره‌كی ده‌ستكرد خۆی كوشت
وێستگە ستایل-
پیاوێكی به‌لجیكی كه ئالوده‌ی بابه‌تی ژینگه‌ی بووه پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌ی دوو مانگ ئه‌م پیاوه له‌گه‌ڵ چاتێكی زیره‌كی ده‌ستكرد گه‌یشتۆته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كۆتایی به‌ژیانی خۆی بهێنێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی گۆڤاری " L'Avenir" به‌لجیكی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه" زیره‌كی ده‌ستكرد ئه‌م پیاوه‌ی ناچار كردوه به‌وه‌ی كۆتایی به‌ژیانی خۆی بهێنێت"
هاوسه‌ری ئه‌م پیاوه كۆچكردوه باس له‌وه ده‌كات له‌ماوه‌ی 6 هه‌فته‌ی ڕابردوو هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌رده‌وام سه‌رقاڵی چاتكردن بووه له‌گه‌ڵ " ئه‌لیزا"كه‌سایه‌تی دروستكراوی ناو ئه‌پی تایبه‌ت به چاتكردن"ChatGPT"
ئه‌م پیاوه توێژه‌رێكی سه‌ركه‌وتوو بووه له بواری زانستیدا، خاوه‌نی دوو منداڵه و زۆر گرنگیداوه به‌بابه‌تی ژینگه‌ی و توشی خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ بووه و ماوه‌یه‌كی درێژ به‌ته‌نها ماوه‌ته‌وه به‌رده‌وام باسی له‌وه كردوه كاره‌ساتێكی سروشتی به‌دڵنیاییه‌وه ڕووده‌دات.
PM:04:59:30/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 1208
جار خوێنراوهتهوه