توشبووان به سست بوونی گورچیله دهتوانن بهڕۆژووبن؟
وێستگە ستایل-
ئایا ئەو کەسانەی کە گورچیلەکانیان سستە، دەتوانن بە ڕۆژوو بن؟ دکتۆر هەڵۆ پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و میزەڕۆ لهم بابهتهدا وهڵامی ئهم پرسیاره دهداتهوه.
هەندێک جیاوازی هەیە لە نێوان توێژینەوەکان، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی، ئەو نەخۆشانەی خوارەوە باشتر وایە بە ڕۆژی نەبن:
1- ئەوانەی لە قۆناغەکانی کۆتایی دان واتە قۆناغی ٤ و ٥، بەڕۆژوو بوون مەترسی زۆرە لەسەریان.
2- ئەو نەخۆشانەی کە لە سەر شوشتنی گورچیلەن (غسل الكلیه).
3- ئەو نەخۆشانەی کە لە قۆناغی سێیەمن (٣) و بەڕۆژوو دەبن و دوچاری بەرزبوونەوەی فرمانی گورچیلەکان (کریاتین و یوریا) دەبن، پێویست دەکات ڕۆژوو گرتنەکەیان ڕابگرن.
4- ئەو نەخۆشانەی کە چاندنی گورچیلەیان بۆ کراوە لە ساڵێک زیاتر و بارودۆخیان جێگرە، دەتوانن لە ژێر چاودێری پزیشکی پسپۆڕ بەڕۆژوو بن.
PM:04:10:30/03/2023
ئهم بابهته 648
جار خوێنراوهتهوه