ده‌رمانێكی نوێ بۆ چاره‌سه‌ری ئالوده‌بووانی مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌رده‌ست ده‌بێت
وێستگە ستایل-
له‌گه‌ڵ زیادبوونی ڕێژه و ژماره‌ی ئالوده‌بووانی مادده‌ی هۆشبه‌ر، گیان له‌ده‌ستدان به‌م مادده‌یه‌ش زیادی كردووه، كۆمه‌ڵه‌ی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكی بۆ یه‌كه‌مجار ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی جۆرێك ده‌رماندا كه بۆ چاره‌سه‌ری زیاددهڕهویكهرانی به‌كارهێنه‌رانی مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌كاردێت و بۆ وه‌رگرتنی ده‌رمانه‌كه پێویست به ڕه‌چه‌ته‌ی پزیشك ناكات.
دكتۆر ڕۆبه‌رت كالڤ وه‌ك یه‌كێك له ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكی وتویه‌تی" بۆ ئاسانكردنی چاره‌سه‌ری ئالوده‌بووانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و پڕكردنه‌وه‌ی پێویستی ئێستای ئالوده‌بووان بڕیارماندان ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م ده‌رمانه بده‌ین"
ئه‌م دهرماته به‌شێوه‌ی سپرای لوت هه‌یه و پێویست به ڕه‌چه‌ته‌ی پزیشك ناكات بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سی به‌كارهێنه‌ر زۆر به ئاسانی ده‌ستی به‌م به‌رهه‌مه بگات، به‌مه‌ش ڕێژه‌ی گیان له‌ده‌ستدان به‌مادده‌ی هۆشبه‌ر كه‌مده‌بێته‌وه له‌كاتێكدا سه‌رتاسه‌ری ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ست بڵاوبوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ری ئه‌فیونه‌وه ده‌ناڵێنن.
ڕێژه‌ی به‌كارهێنه‌رانی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌كان ته‌نها له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2020 بۆ 2021 به‌نزیكه‌ی %17 زیادی كردوه، هاوكات ژماره‌ی مردوان له ساڵی 2020 نزیكه‌ی 69 هه‌زار كه‌س بووه له به‌رامبه‌ردا ساڵی 2021 گه‌یشتۆته 81020 كه‌س.
PM:03:53:30/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 920
جار خوێنراوهتهوه