5 نیشانه ده‌یسه‌لمێنێت تۆ كه‌سێكی زۆر توڕه‌یت
وێستگە ستایل-
له‌كاتێكدا كه‌من ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی توڕه‌بوونه‌وه ناتوانن كۆنتڕۆڵی خۆیان بكه‌ن، به‌ڵام هێشتا كه‌سانێك هه‌ن به‌هۆی توڕه‌بوونه‌وه زۆر چانسی ژیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
پێگه‌ی" یۆر تانگۆ" 5 باوترین ئه‌و نیشانانه ده‌خاته ڕوو كه كه‌سانی توشبوو به نه‌خۆشی توڕه‌ی تیایاندا ده‌رده‌كه‌وێت و پێویسته گۆڕانكاری له‌خۆیاندا بكه‌ن پێش ئه‌وه‌ی زیانیان پێبگات.
1- شێتانه شۆفێری ده‌كه‌ن:
ئه‌و كه‌سانه‌ی شێتانه شۆفێری ده‌كه‌ن ته‌نها بیر له‌خۆیان ده‌كه‌نه‌وه و به‌رامبه‌ر بێزار ده‌كه‌ن، ئه‌مه یه‌كێكه له نیشانه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ی زوو توڕه ده‌بن.
2- هه‌موو ڕۆژێك ده‌كه‌ونه گفتوگۆی تونده‌وه:
كه‌سانی توڕه كه ناتوانن كۆنتڕۆڵی خۆیان بكه‌ن به‌رده‌وام توشی كێشه و گرفت ده‌بن له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌یان و هاوار و شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
3- به‌رده‌وام جنێو ده‌ده‌ن:
جنێودان و به‌كارهێنانی وشه‌ی ناشرین ده‌بێته خویه‌كی ڕۆژانه‌یان و زۆر ئاساییه لایان و هیچ كێشه‌یان نییه له دوباره‌كردنه‌وه‌ی.
4-متمانه‌یان به هیچ هاوڕێیه‌كیان نییه:
هه‌ستیان به‌و جۆره‌یه كه هه‌مووان ڕوشكێنی ده‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه متمانه‌ی به كه‌س نییه و ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له دیارترین نیشانه‌كانی كه‌سانی زۆر توڕه.
5-سوكایه‌تی به به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ن به‌ڵام له‌سه‌ر شێوه‌ی گاڵته‌كردن:
بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕه‌نگێزی خۆیان بشارنه‌وه زۆر كات به‌شێوه‌ی گاڵته و گه‌پ سوكایه‌تی به‌به‌رامبه‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
PM:12:12:29/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 3692
جار خوێنراوهتهوه