‌هۆكار و نیشانه‌كانی دروستبوونی کیسی هێلکەدان لە ئافرەتاندا

وێستگە ستایل-

کیسی هێلکەدانکیسێکی پڕ لە شلەیە کە لەسەر هێلکەدانەکان دروست دەبێت و زۆربەی ئافرەتان لە کاتێکی ژیانیاندا توشی ئەم حاڵەتە دەبن، دكتۆره‌ تاڤان پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و منداڵبوون له‌م بابه‌ته‌دا زانیاری زیاتر ده‌خاته‌ ڕوو.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت" زۆربەی ئەم کیسانە بێ ئازار و بچوکن و بەبێ وەرگرتنی چارەسەر لەماوەی چەند مانگێک نامێنێت و خۆی چاک دەبێتەوە . "

نیشانەکانە سەرەکیەکانی بوونی کیسی هێلکەدان بریتیه‌ له‌"ئازارێکی زۆر و تیژ لە بەشی خوارەوەی سک ، هەستکردن بە پڕبونی ناو سک ، ئاوسان "

ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی دروستبوونی کیس :- 
-تێکچوونی هۆڕمۆنات .
-بەهۆی دووگیانیەوە .
-هه‌وكردنێكی بەهێز . 
-بوونی کیس لە پێشتردا .

لە کاتی بونی نیشانەدا ، پێویستە خانمەکە سەردانی پزیشک بکات بۆ ئەوەی زوو چارەسەری بۆ بکات.


PM:02:44:27/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 1812 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌