پشكنینێكی سادده توشبوون به خه‌ڵه‌فان دیاری ده‌كات
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه له‌ڕێگه‌ی پشكنینی ئاسایی تۆڕی چاو ده‌كرێت نیشانه پێش وه‌خته‌كانی توشبوون به زه‌هایمه‌ر دیاری بكرێت.
زاناكان له سه‌نته‌ری" سیدارز سینا" ی پزیشكی له ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مه‌ریكی توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر چاو و شانه‌ی مێشكی 86 كه‌س كردوه كه كۆچی دواییان كردوه و پێش ئه‌وه‌ش توشبووی زه‌هایمه‌ر یان لاواز بوونی توانای مێشكیان بوون.
ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه هه‌فته‌ی ڕابردوو له گۆڤاری" ئه‌كتا نیورۆباتۆلۆجیكا" بڵاوكردۆته‌وه و نیشانه پێش وه‌خت و دره‌نگه‌كانی توشبوون به خه‌ڵه‌فان خراوه‌ته ڕوو.
پسپۆڕان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجمه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی لاوازی توانای هه‌ستكردن و نه‌خۆشی خه‌ڵه‌فان بوون بڕێكی زۆر له مادده‌ی" ئه‌میلۆید بێتا42" له‌سه‌ر مێشكیان هه‌یه، له‌سه‌ر تۆڕی چاویش جۆرێك خانه‌ی بچووكی تایبه‌ت دروست ده‌بێت كه په‌یوه‌ندیداره به نه‌خۆشییه‌كه‌وه.
نه‌خۆشی خه‌ڵه‌فان له‌ڕێی وێنه‌ی تیشكی و چه‌ند پشكنینێكی دیكه دیاری ده‌كرێت، خه‌ڵه‌فان جۆرێك نه‌خۆشی ده‌مارییه توشی مێشك ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه خانه‌كان ده‌پوكێته‌وه و كه‌سی توشبوو به به‌رده‌وامی توانای بیركه‌وتنه‌وه و ڕه‌فتاری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌یاد ده‌كات و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیان و كاركردنی ده‌بێت.
PM:02:32:27/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 768
جار خوێنراوه‌ته‌وه