‌پێنج گرنگترین سودە تەندروستیەکانی ڕۆژووگرتن

وێستگە ستایل-

ڕۆژووگرتنێکی تەندروست چەندین سوودی تەندروستی هەیە بەڵام گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن كه‌ دكتۆر داهات پزیشکی پسپۆری هەناوی و شەکرە باسیده‌كات.

1-دابەزینی کێشی لەش:
دوای8 كاتژمێر لە هیچ نەخواردن، گەدە بەتاڵ ئەبێ، جەستە بۆ بەدەست هێنانی ووزەی پێویست پەنا ئەباتە بەر ئەو گلوکۆزەی لەناو ماسولکە و جگەردایە(بۆیە هەست بە شەکەتی ماسولکەکان ئەکەین)، دوای تەواوبونی شەکری خەزنکراو ئینجا چەوری زیادە ئەتوێتەوە (بۆیە کێش دائەبەزێ).
کەسی ڕۆژوان بڕێکی زۆری کالۆری سەرف ئەکات (١٢٠٠ کالۆری لەڕۆژێکدا)، ئەگەر خواردنیان تەندروست بێت نزیکەی ٤ کیلۆ لە کێشیان دائەبەزێ.

2-پاک بوونەوە لە پاشەڕۆ و ژەهرەکان:
دوورکەوتنەوە لەخواردن خواردنەوە بۆ ماوەیەکی درێژ لەش پاک دەکاتەوە لە ژەهر و ماددە زیانبەخشەکانی جەستە، ڕیخۆڵەکان خاوێن دەکاتەوە و سوڕی خوێن چالاک دەکات.

3-دابەزینی چەوری خوێن:
چەندین توێژینەوە ئەوەیان دەرخستوە کە ڕۆژووبون ڕێژەی چەوریە خراپەکان (چەوری دڵ و چەوری سەر جگەر ) دائەبەزێنێ و ڕێژەی چەوری باش بەرز دەکاتەوە، ئەمەش ئەگەڕێتەوە بۆ بەکارهێنانی چەوری خەزن کراوی ژێر پێست و سەر جگەر لەلایەن جەستەوە دوای تەواوبونی شەکری خەزن کراو.

4-ڕۆژووگرتن بەرگری لەش بەهێز دەکات:
بەڕۆژووبون ئاستی دژە ئۆکسان و دژەهەوکردنەکانی وەکو IL-1b, IL-6, tumour necrosis factor زیاد ئەکات ئەمانەش کاریگەری باشیان هەیە بۆ کەم کردنەوەی مەترسی مردنی خانەکان و شێرپەنجەکان و تووشبوون بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر و پارکینسۆن.
ڕۆژوو گرتن ژمارەی خڕۆکە سپیەکان زیاد دەکات و خڕۆکە پیرەکان ڕائەماڵێ بەمەش سیستەمی بەرگری بەهێزتر دەکات.

5-هێورکردنەوەی دەروون:
هەرچەندە لە سەرەتای بەڕۆژووبون بەهۆی ووشکبونەوە و دابەزینی ئاستی شەکری خوێن و تێکچونی کاتی خەو و خواردن باری دەروونی تێک ئەچێت بەڵام ووردە ووردە کەسی بەڕۆژوو لەگەڵ ئەم بارە تازەیە ڕادێت، لە کۆتاییدا بەهۆی زیاد دەردانی هۆرمۆنەکانی ئیندۆرفین و سیرۆتۆنین و بەهۆی تازەبوونەوەی خانەکانی مێشک؛ بە ڕۆژووبونی ڕەمەزان کاریگەری باشی دەبێ بۆ کەمکردنەوەی خەمۆکی و سترێس و دڵەڕاوکێ و هەروەها بەرزکرنەوەی ئاستی ئاگایی و تەرکیز و ڕێزگرتن لە خوود. لەلایەکی ترەوە بەڕۆژووبون ڕێگایەکی کاریگەرە بۆ چارەسەری حاڵەتەکانی ئیدمانبون بە جگەره و ئەلکهول و ماددە هۆشبەرەکان.


PM:12:56:27/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 1112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل