شوان عەتوف له درامایه‌كی عه‌ره‌بیدا به‌شداربوو
وێستگە ستایل-
هونه‌رمه‌ند شوان عه‌توف له‌ڕێی هه‌ژماره‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئاشكرای كردوه بۆ مانگی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ له زنجیره درامایه‌كی عێراقیدا ده‌ركه‌وتووه و ڕۆڵی سه‌ره‌كی بینیوه.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له پۆستێكدا نوسیویه‌تی" نوێترین بەشداریم وەک یەکێک لەرۆڵە سەرەکییەکان ،لە زنجیرە درامای ( بغداد الجدیدە) کەدرامایەکی کۆمەڵایەتی سیاسیەو رەخنە لە دۆخی ئێستای کۆمەڵگەی عێراق دەگرێت، كاره‌كه له بەرھەم ھێنانی کەناڵی الشرقیە وپلاتفۆرمی 1001."
ئه‌م به‌رهه‌مه له‌لایه‌ن مھند حیال كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه و هه‌ریه‌ك له " باسم قھار ،شوان عەتوف،مازن مصگفی،رنا جعفر یاسین" به‌شداریان تیادا كردوه و ئێستا لەکەناڵی الشرقیە وپلاتفۆرمی 1001 شەوانی رەمەزان کاتژمێر 11:00 په‌خش ده‌كرێت.
شوان عه‌توف ئه‌كته‌ری سینه‌ما و ته‌له‌فزیۆن و شانۆی كورد، له دایكبووی شاری سلێمانی، ساڵی 1972، ده‌رچووی ئاماده‌یی پیشه‌سازی سلێمانی به‌شی كاره‌با، ساڵی 1988 ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه، ماوه‌ی 34 ساڵه له بواری هونه‌ری كوردیدا خزمه‌ت ده‌كات.
له‌و باره‌یه‌وه ڕه‌حمان غه‌ریب وه‌ك ڕۆژنامه‌نوسێك ده‌ڵێت" دەركەوتنی هونەمەند شوان عەتووف، لە زنجیرە درامای "بەغداد ئەلجەدیدە"، دڵخۆشی كردم، بە تایبەتیش لەگەڵ كۆمەڵێكی بەتوانا لە نەوەی دووهەمی خێزانی هونەری عێراق، دەردەكەوێت، دیارترینیان باسم ئەلقەهار."
غه‌ریب نوسیویه‌تی"مردن سزا نییە، ژیان لەم عێراقە سزایە، سزایەكە، هەركاتێك بەهەر شوێنێكیدا گوزەر بكەیت، بەریدەكەویت، هەستی پێدەكەیت، رووداوی زینجیرە درامای "بەغداد ئەلجەدیدە"واتە: بەغدای نوێ، دەمانخاتە سەر ئەم هێڵە فكرییەی دراماكەی لەسەر بنیناتنراوە، ژیان لەم كۆمەڵگا نوێیەی عێراق، سزایە، تۆڵەت لێدەكاتەوە، بەغدای نوێ، كۆمەڵگایەكی نوێی بەغدادت پێ ئاشنا دەكات، شێواوی دوای جەنگەكان، نوقمبوو لە كێشەی گەورەو و راكردن بەدوای بەرژەوەندی و پارە، زاڵبوونی بێوەفایی، تەشەنەكردنی گەندەڵی، بڵاوبونەوەی تلیاك،
بڵاوبوونەوەی تاوان و میلیشاو بازرگانی چەك، دەركەوتنی میدیای كڕدراو بە پارەی سیاسییەكان، دروستكردنی سیناریۆ بۆ كەسایەتی پاك و دژە گەندەڵی لەناویاندا ( مامۆستا حەسەن) كە تیایدا هونەرمەند ( باسم قەهار) رۆڵی سەرنوسەری رۆژنامەیەك بەرجەستە دەكات، خۆی و رۆژنامەكەی دژ بەو سەنگەرانەن."
سه‌باره‌ت به‌بۆچوونی ڕه‌حمان غه‌ریب له‌سه‌ر كاره‌كته‌ری شوان ده‌ڵێت"رەخنەگری هونەری نیم، بینەرێكم هەستی خۆم دەڵێم: شوان عەتوف هونەرمەندێكی بەتوانایە، لەسەر تەختەی شانۆ، لە فیلمی سینەمادا، لەدراما، سیحری هەیە، و لەم زنجیرە درامایە زمانی عەرەبی عێراقی، رێگر نەبووە لەبەرجەستەكردنی جوانی كەسایەتییەكە، لەم چەند هەڵقەیەی لە یوتوب تەماشام كردوون، كێشەی فۆەنەتیكی زمانی نییە. "
PM:01:12:26/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 3992
جار خوێنراوه‌ته‌وه