له مانگی ڕهمهزاندا ئهم 10 بڕیاره بده
وێستگە ستایل-
مانگی ڕەمەزان جگە لە پیرۆزی و دەرفەتی کاری عیبادەت دەکرێت ببێتە باشترین کات بۆ بەدەستهێنانی تەندروستی جەستەی و دەروونی بە بەڕۆژووبوونێکی دروست، دکتۆر شێروان پزیشکی پسپۆری فسیۆلۆجی پزیشکی لهم بابهتهدا 10 گرنگترین بڕیار دهخاته ڕوو كه ههریهك له ئێمه دهتوانیت سوودیی لێ وهربگرین.
هەندێک لەو بڕیارانە ی خوارەوە ڕەنگە باشترین بێت بۆ بەدەستهێنانی ئەو تەندروستیە :
1-کەمکردنەوەی یان نەهێشتنی سیفەتی «توڕەبوون» و گۆڕینەوەی بە «لێبوردەیی». توڕەبوون حاڵەتێکی دەروونی یە و لێکەوتەی خەراپ ی هەیە.
2-کەمکردنەوەی کێش. کێشی خۆت پێش بەڕۆژوو بوون بکێشە وە پێویستە پاش مانگی ڕەمەزان کێشت کەمی کردبێت. ڕەمەزان مانگی بەڕۆژوو بوونە نەک خواردن.
3-کەمکردنەوەی یان وەستانی جگەرە کێشان. باشترین دەرفەتە بۆ ئەو مەبەستە.
4-نەهێشتن و دەست هەڵگرتن لە مادە کحولیەکان و هۆشبەرەکان.
5-گرنگی دان بە وەرزش . وەک ڕۆیشتن بۆ ماوە یەک کاتژمێر لە ڕۆژێکدا یان چوار بۆ پێنج کیلۆمەتر.
6-خواردنی تەندروست و هاوسەنگ کەوا بریتییە لە سەوزە و پرۆتین و چەوری سنووردار و سروشتی و شیرینی سروشتی.
7-پاک و خاوێنی جەستە هەر وەک ڕۆژانە پێنج جار دەست نوێژ هەڵدەگری و دوو ڕۆژ جارێک خۆت دەشۆیت.
8-خەوی تەندروست کەوا ٧-٨ کاتژمێر ە بۆ کەسێک کەوا تەمەنی سەروی ١٨ ساڵە، وە خەوتنی زۆر کەوا بەدی دەکرێت لە هەندێک بەڕۆژووبووان ئەوە کارێکی ناتەندروستە.
9-گرنگی دان بە تەندروستی دەم و ددان بە شوشتن و بەکارھێنانی فرشە و هەویری ددان یان «سیواک».
10-بەردەوام بوون لە بڕیارەکانی ١ تا ٩ پاش تەواو بوونی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز.
PM:12:56:26/03/2023
ئهم بابهته 1256
جار خوێنراوهتهوه