پزیشكێك: جلوبه‌رگی ته‌سك مه‌پۆشن
وێستگە ستایل-
دكتۆر سێرگی كازیمۆڤ پسپۆڕی چاره‌سه‌ری سروشتی و دوباره ڕاهێنانه‌وه هۆشداری له زیانه‌كانی پۆشینی جلوبه‌رگی ته‌سك ده‌دات بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ.
ئه‌م پسپۆڕه ده‌ڵێت" چه‌ند چینێك له‌به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ماسولكه‌كانی جه‌سته هه‌یه تۆڕێكن له ملوله‌ی خوێن و لیمفه‌كان، ئه‌م تۆڕه زۆر گرنگه بۆ خۆراكپێدانی خانه‌كان و زینده‌چالاكی له‌ش، پۆشینی جلوبه‌رگی ته‌سك بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ په‌ستان په‌ستان ده‌خاته سه‌ر ئه‌م ملوله خوێنانه و لیمفه‌كان ئه‌وه‌ش په‌ستان له‌سه‌ر دڵ دروست ده‌كات و ده‌بێته هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن، زۆر پێویستیشه ئه‌و كه‌سانه‌ی گرفتی به‌رزی په‌ستانی خوێنیان هه‌یه به‌هیچ جۆرێك جلوبه‌رگی ته‌سك نه‌پۆشن"
دكتۆر كازیمۆڤ ده‌شڵێت" له‌به‌ركردنی جلوبه‌رگی ته‌سك له وه‌رزی زستاندا مرۆڤ هه‌ست به ساردی پێ و قاچ و ناوچه‌ی حه‌وزی بكات، له‌م حاڵه‌ته‌شدا خانمان توشی هه‌وكردنی میزه‌ڵدان و پیاوان توشی هه‌وكردنی پرۆستات ده‌بن"
ته‌نها جلوبه‌رگی ته‌سك نییه كه زیانی هه‌یه، ئه‌م پزیشكه داوا ده‌كات ته‌نانه‌ت كڵاوی ته‌سكیش نه‌كرێته سه‌ر چونكه كاریگه‌ری له‌سه‌ر چالاكیه‌كانی مێشك و نوستن ده‌بێت، سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ش كه چه‌وری ورگیان هه‌یه و قه‌ڵه‌ون هۆشداریان ده‌داتێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پشتێن و بابه‌تی توند له‌سه‌ر سك و كه‌مه‌ریان نه‌به‌ستن چونكه ئه‌مه توشی ئازاری درێژخایه‌نی قاچ و ڕانیان ده‌كات.
AM:11:22:26/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 1268
جار خوێنراوه‌ته‌وه