ئه‌م نه‌خۆشانه‌ی گورچیله باشتره به‌ڕۆژوو نه‌بن
وێستگە ستایل-
به‌شێك له نه‌خۆشانی گورچیله و به‌دیاریكراوی ئه‌وانه‌ی به‌ردی گورچیله‌یان هه‌یه پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن ده‌توانن به‌ڕۆژوو ببن یان نا، دكتۆر ئاری پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی گورچیله و میزه‌ڕۆ له‌م بابه‌ته‌دا به‌شێوه‌یه‌كی زانستی وه‌ڵامێكی دروستی ئه‌م بابه‌ته ده‌داته‌وه.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌وانه‌ی به‌ردی گه‌وره‌یان هه‌یه له گورچیله‌دا یاخود به‌ردیان دابه‌زیبێته حالب یاخود ئه‌وانه‌ی گورچیله‌یان لاوازه یان ئه‌وكه‌سانه‌ی كه له ماوێكی نزیكدا نه‌شته‌رگه‌ری به‌ردی گورچیله‌یان بۆ كراوه وا باشتره به ڕۆژو نه‌بن"
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌ردی هه‌بوو ویستی به‌ڕۆژو ببێت پێویسته ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه بكات:
1-زۆر ئاو خواردنه‌وه له كاتی به‌ربانگ تاوه‌كو كاتی پارشێوو به لایه‌نی كه‌م ٢ بۆ ٢.٥ لیتر خواردنه‌وه‌ی
2- دووركه‌وتنه‌وه له خواردنی سوێر
3-كه‌م كردنوه‌ی ئه‌و خواردنانه‌ی كه پرۆتینیان زۆره به تایبه‌تی گۆشتی سور
4-خه‌وتنی زۆر كه کاری گه‌ری ڕۆژو له‌سه‌ر نه‌خۆش كه‌متر ده‌كاته‌وه
5-دوور كه‌وتنه‌وه له شیرینی
6-وه‌رزش كردن
7-دوور كه‌وتنه‌وه له خواردنانه‌ی كه خاوه‌نی ئۆكزه‌لێتیان زۆره وه‌ك( سپێناخ- باده‌م- چه‌وه‌نه‌ر-نه‌سته‌له- خواردنه‌وه گازیه‌كان )ه
8-خواردنه‌وه‌ی ئاوی لیمۆی فرێش تێكه‌ڵكردنی له‌گه‌ڵ ئاودا خواردنه‌وه‌ی به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر.
PM:12:04:25/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 1696
جار خوێنراوه‌ته‌وه