به چه‌ند هه‌نگاوێك له مانگی ڕه‌مه‌زاندا له كێشانی جگه‌ره دوور بكه‌وه‌ره‌وه
وێستگە ستایل-
مانگی ڕه‌مه‌زان چانسێكه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره ده‌كێشن هه‌تا لێی دوور بكه‌ونه‌وه، چونكه زیانێكی زۆر به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌مانه چه‌ند ڕێنماییهكن ده‌كرێت ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره ده‌كێشن سوودی لێ ببینن بۆ ئه‌وه‌ی له‌م مانگه‌دا دوور بكه‌ونه‌وه له كێشانی جگه‌ره.
1- ڕاسته‌خۆ بوه‌ستن:
هه‌ندێك له‌وانه‌ی جگه‌ره ده‌كێشن ده‌ڵێن" ته‌نها كاتی به‌ربانگ و پێش بانگی به‌یانی جگه‌ره‌یه‌ك ده‌كێشین" به‌ڵام پسپۆڕان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌و كاته‌ی بڕیار ده‌ده‌ن له جگه‌ره كێشان دوور بكه‌ونه‌وه به‌ته‌واوه‌تی دوور بكه‌ونه‌وه و ته‌نانه‌ت یه‌ك جگه‌ره‌ش نه‌كێشن.
2- له‌كه‌سانی جگه‌ره‌كێش دوور بكه‌ونه‌وه:
ئه‌گه‌ر هاوڕێكانت جگه‌ره ده‌كێشن و تۆش له‌گه‌ڵیان داده‌نیشیت ئه‌وه باشتر وایه دوور بكه‌ویته‌وه، له ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره ده‌كێشن.
3-په‌نا ببه بۆ جێگره‌وه‌ی جگه‌ره:
چه‌ندین ڕێگای نوێ و جیاواز هه‌یه بۆ جێگره‌وه‌ی نیكۆتینی جگه‌ره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توشبوون به ئازاری سه‌ر و هه‌ستكردن به ماندوێتی به‌هۆی نه‌كێشانی جگه‌ره‌وه.
4-وه‌رزش بكه:
وه‌رزشكردن یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ چالاكبوونی سوڕی خوێن و زاڵبوون به‌سه‌ر دڵه‌ڕاوكێدا كه به‌هۆی كێشانی جگه‌ره‌وه توشت بووه.
5- خواردنی ته‌ندروست بخۆ:
ئه‌و خۆراكانه بخۆ كه پۆتاسیۆم و مه‌گنسیۆمی تیادایه وه‌ك" خورما" و زه‌یتی ماسی و زه‌یتی زه‌یتوون، ئه‌مانه به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كه‌ن و خه‌مۆكی و خه‌مباری كه‌مده‌كه‌نه‌وه.
PM:03:18:23/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 1720
جار خوێنراوهتهوه