ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م كاره ده‌كه‌ن مه‌ترسی توشبوونیان به خه‌مۆكی زیاتره
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه ماوه‌ی 85 ساڵی خایاندوه ئاشكرای كردوه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌متر په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك هه‌یه له ماوه‌ی كاركردنیان زیاتر توشی خه‌مۆكی ده‌بن.
توێژیه‌وه‌كه له زانكۆی" هارڤارد" ئه‌نجامدراوه و پسپۆڕان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كاریان له‌گه‌ڵ ئامێره ئه‌لیكترۆنیه‌كانه‌وه و كه‌متر به‌ركه‌وتنیان هه‌یه له‌گه‌ڵ مرۆڤ زیاتر توشی خه‌مۆكی ده‌بن.
پسپۆڕان ده‌ڵێن" نهێنی ژیانی به‌خته‌وه‌ر و ته‌ندروستی باش ته‌نها پاره و وه‌رزش و سیستمی خۆراكی ته‌ندروست نییه به‌ڵكو په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌رێنیه واده‌كات مرۆڤ به درێژای ته‌مه‌نی به‌خته‌وه‌ر و خۆشحاڵ بێت"
ڕۆبه‌رت والدینجه‌ر پزیشكی نه‌خۆشییه ده‌رونییه‌كان و مامۆستا له زانكۆی هارڤار ده‌ڵێت" ئه‌و كاته‌ی كه‌سێك له كاره‌كه‌یدا په‌یوه‌ندیه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی باشی هه‌یه و هه‌ست به خۆشحاڵی ده‌كات له كاره‌كه‌یدا ئه‌وه توانای به‌رهه‌مهێنانی زیاتر ده‌بێت" ده‌شڵێت" له‌گه‌ڵ چونه ته‌مه‌ن ته‌نها هاوشێوه‌ی كاریگه‌ری كێشانی جگه‌ره و قه‌ڵه‌وی و كه‌می چالاكی جه‌سته‌ی مه‌ترسی مردن زیاد ده‌كات"
PM:02:51:23/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 644
جار خوێنراوه‌ته‌وه