‌پرۆگرامێكی تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا خۆراكی ته‌ندروست بخۆیت

وێستگە ستایل-

ڕۆژوو گرتن لە ڕووی تەندروستییەوە سوودێکی زۆری هەیە بۆ مرۆڤ بەڵام بە ڕەچاوکردنی ئەو کێشە تەندروستییانەی کەسەکە هەیەتی و ئامانجی کەسەکە چییە لە ڕووی تەندروستییەوە.

ڕۆژووگرتن لە مانگی ڕەمەزان جگە لە ئەرکە ئایینیەکەی، دەکرێت بۆ هەندێک کەس ببێتە چارەسەر بۆ هەندێک گرفتی تەندروستی، بەو مەرجەی بزانین کەی و چۆن و چی بخۆین، دكتۆره‌ پروشە پزیشکی پسپۆڕی خۆراك و کێش له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ ده‌داته‌وه‌.

ئه‌م خانمه‌ پزیشكه‌ ده‌ڵێت"بە گشتی خواردنی ڕۆژێکی بەڕۆژووبوون دەکرێت بە (٤) بەشەوە" 

بەشی یەکەم:  کاتی بەربانگ: کەسەکە دەبێت( ١-٣) دەنک خورما لەگەڵ یەک پەرداخ ئاو ( سەهۆڵاو نەبێت ، چونکە دەبێتە هۆی لاوازبوونی هەرس) ڕۆژووەکەی کۆتا پێبهێنێت.

هەروەها لەم ژەمەدا دەتوانێت شۆربایەک بە خواستی خۆی بخوات( بۆ چالاککردنی هەرس و قەرەبووکردنەوەی وشکبونەوەی جەستە) . پاشان( ١٥-٢٠) خولەکێک بەسەربەرێت بە ئەنجامدانی ئەرکە ئایینیەکانی تاکو بەشی دووەم.

بەشی دووەم:  خواردنی ژەمی سەرەکی کە ئامادەکراوە هەمەجۆر بێت لە سەوزەوات و کاربۆهیدرات ( برنج، قەرەخەرمان، ساوەر یان نان) و پرۆتین (هەموو جۆرەکانی گۆشت)( باشترە بە قاپێک زەڵاتە دەست پێبکەیت).

بەشی سێیەم:  سووکە ژەمێک ( میوەکان یاخوود چەرەس) 
بەشی چوارەم:  ژەمی پارشێو: (کە زۆر گرنگە و نابێت تەرک بکرێت) لە شێوازی ژەمی بەیانیان بێت ( هێلکەی کوڵاو، ماست ، گوێز و بادەم ، پەنیری کەم چەوری و کەم خوێ)، لەگەڵ میوەیەک و بڕێک سەوزەوات.

ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە ئەو بڕە ئاوەی کە مرۆڤ لە بەربانگ تاکو پارشێو دەیخواتەوە نابێت لە (٨) پەرداخ کەمتر بێت، کە یەکسانە بە لانیکەم دوو لیتر.

دكتۆره‌ پروشه‌ ده‌ڵێت" ئامۆژگاریمان ئەوەیە کە خۆیان بەدووربگرن لە زیادڕەووی کردن لە خواردنی ئەو خۆراکانەی کە بڕێکی زۆر خوێ و بەهاراتیان تێدایە، خواردنی سورەوکراو ، هەروەها ترشیات و خواردنە قوتووەکان. چونکە پێویستی جەستە بە ئاو و هەستی تینوێتی و هیلاکی ڕۆژووان زیاد دەکەن."

سه‌باره‌ت به‌ خواردنی شیرینی ده‌ڵێت"هه‌تا بتوانرێت خواردنی شیرینی و خواردنەوە گازییە و شەربەتە دەستکردەکان کەم بکرێتەوە. بەتایبەتی ئەو کەسانەی کێشەی کێشی زیاد یان کێشەی هەرسیان هەیە و کەسانی توشبوو بە نەخۆشی شەکرە و نەخۆشیە درێژخایەنەکان.


PM:12:30:23/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 1136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌