توێژینه‌وه‌یه‌ك: قاوه كاریگه‌ری له‌سه‌ر لێدانی دڵ ده‌بێت
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كاریگه‌ری "ئه‌رێنی و نه‌رێنی" خواردنه‌وه‌ی قاوه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه ئاشكراكرد.
قاوه وه‌ك یه‌كێك له خواردنه‌وه باوه‌كان له جیهاندا چه‌ندین سوودی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی له‌وانه‌ش" كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره و شێرپه‌نجه و نه‌خۆشییه‌كانی جگه‌ر و خه‌مۆكی و چه‌ندین نه‌خۆشی دیكه‌ی درێژخایه‌ن"
له توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه" قاوه كاریگه‌ری سه‌رسوڕهێنه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر چالاكی جه‌سته‌ی مرۆڤ، ناچارت ده‌كات بجوڵێت و ڕۆژانه 1000 هه‌نگاو به‌پێ بڕۆیت، ئه‌م چالاكیه زۆره‌ش به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی قاوه واده‌كات ته‌ندروستیت باشتر بێت"
ته‌نها سوود نییه و زیانیشی هه‌یه، به‌گوێره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی له گۆڤاری زانستی "New England Journal of Medicine" بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتووه هه‌تا خواردنه‌وه‌ی قاوه زیاتر ببێت كاتژمێره‌كانی نوستن له شه‌ودا كه‌متر ده‌بێت.
زۆر خواردنه‌وه‌ی قاوه مه‌ترسی توشبوون به په‌له‌په‌لی دڵ زیاد ده‌كات و ئه‌مه‌ش بۆ كه‌سانی ته‌ندروست تاڕادده‌یه‌ك ئاساییه و جێگه‌ی ترس نییه، به‌گشتی خواردنه‌وه‌ی قاوه ته‌مه‌ن درێژ ده‌كات و مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه به‌ڵام گرفت بۆ نوستن و په‌له په‌لی دڵ زیاد ده‌كات.
PM:12:14:23/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 1288
جار خوێنراوه‌ته‌وه