خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته دڵخۆشترینی جیهانن
وێستگە ستایل-
بۆ جاری شه‌شه‌م له‌سه‌ر یه‌ك، وڵاتی فنله‌ندا و دانیشتوانه‌كه‌ی نازناوی" به‌خته‌وه‌رترین وڵاتی سه‌ر زه‌وی" یان پێبه‌خشرا، ئه‌م ڕیزبه‌ندیه به‌سه‌رپه‌رشتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئه‌نجامده‌درێت.
ئه‌م وڵاته ئه‌سكه‌نده‌نافیه هه‌زاران ده‌ریاچه و دارستانی فراوانی تیادایه،خزمه‌تگوزاریی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر ڕێكوپێكه و هاوڵاتیانی ئه‌م وڵاته متمانه‌ی ته‌واویان هه‌یه به ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه‌یان و ژماره‌ی دانیشتوان 5.5 ملیۆن كه‌سه.
له ڕیزبه‌ندیه‌كه‌دا ئۆكرانیا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له دۆخی جه‌نگ و نائارامیدایه له پله‌ی 98 چۆته پله‌ی 92 هه‌مین خۆشبه‌خترین وڵاتی جیهان، له‌م باره‌یه‌وه پرۆفیسۆر یان ئیمانۆیل دۆنۆڤ یه‌كێكه له‌سه‌رپه‌رشتیاره‌كان ده‌ڵێت"له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی ئۆكرانیا له ساڵی 2022 به‌ڵام هه‌ستكردن به یه‌كتر و خۆشه‌ویستی له‌ناو هاوڵاتیان له‌سه‌رتاسه‌ری ئۆكرانیا زیاتر بووه له پێشتر و ئه‌مه له ڕوسیا كه‌میكردوه"
هاوكات له ڕیزبه‌ندیه‌كه‌دا دانیمارك له پله‌ی دووه‌م و ئایسه‌لندا له پله‌ی سێهه‌م و ئیسرائیل چوارهه‌می ڕیزبه‌ندیه‌كه‌یه .
له ساڵی 2012 ه‌وه ئه‌م ڕیزبه‌ندیه بڵاوده‌كرێته‌وه و بۆ ئه‌وه‌ش سوود له داتای تایبه‌ت وه‌رده‌گیرێت و پشت به خۆشحاڵی هاوڵاتیانی وڵاته‌كان وه‌رده‌گیرێت له‌ڕووی ئازادی تاكه‌كه‌سی و گه‌نده‌ڵی و هه‌ستكردن به ئارامی و خۆشحاڵی و باری ئابووری و دارایی.
AM:11:48:23/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 480
جار خوێنراوه‌ته‌وه