‌پیكی تۆپێكی نوێی به‌ شاكیراوه‌ نا

وێستگە ستایل-

هێشتا كه‌یسی جیابوونه‌وه‌ی‌ خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی ناوداری كۆڵۆمبی" شاكیرا" و یاریزانی پێشووی یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌" جیرارد پیكی" بابه‌تی گه‌رمی ڕۆژنامه‌ بیانیه‌كانه‌.

له‌ دواین لێدوانی ئاگرینی پیكی وتویه‌ی" زۆر دڵخۆشم و به‌خته‌وه‌رم"پاش ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی‌ به‌سه‌ر ژیانیدا هاتووه‌ له‌جیابوونه‌وه‌ی‌ له‌ شاكیرا و دووركه‌وتنه‌وه‌ی‌ له‌ یاری تۆپی پێ ، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌ هیچ دودڵ نییه‌ له‌و وێنه‌یه‌ی‌ ئێستا له‌ناو خه‌ڵكدا بۆی دروست بووه‌.

پیكی له‌ دیمانه‌كه‌یدا ڕه‌تی كردۆته‌وه‌ له‌باره‌ی‌ جیابوونه‌وه‌ی‌ له‌ شاكیرا هیچ جۆره‌ لێدوانێك بدات، وتویه‌تی"هه‌ریه‌ك له‌ ئێمه‌ ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی له‌سه‌ر شانمانه‌ له‌باره‌ی‌ ئه‌نجامدانی باشترین بۆ منداڵه‌كانمان و ئه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر منه‌ ئه‌نجامی بده‌م ئه‌وه‌یه‌ وه‌ك باوكێك ڕه‌فتار بكه‌م"

شاكیرا و پیكی ئه‌گه‌رچی هاوسه‌ر نه‌بوون به‌فه‌رمی به‌ڵام 11 ساڵ به‌یه‌كه‌وه‌ ژیاون و خاوه‌نی دوو منداڵن به‌ناوه‌كانی" میلان" ته‌مه‌ن 9 ساڵ و ساشا ته‌مه‌ن 7 ساڵ، پاش جیابوونه‌وه‌یان شاكیرا به‌دۆخێكی ده‌رونی ئاڵۆزدا تێپه‌ڕی به‌ڵام پیكی خانمێكی دیكه‌ی‌ وه‌ك كچه‌ هاوڕێ بۆخۆی دیاریكرد.


PM:04:02:21/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 5132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌