هۆكار و نیشانه و چارهسهری نەخۆشی کرمی کیسی جگەر
وێستگە ستایل-
نەخۆشییەکی تا ڕادەیەک باوە لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا، بەتایبەت لەو وڵاتانەی کە بەخێوکردنی ئاژەڵی تێدایە وەک (مەڕ و مانگا)، دکتۆر نەورۆز پزیشکی نەشتەرگەری گشتی لهم بابهتهدا زانیاری زیاتر دهخاته ڕوو.
ئهم پزیشكه دهڵێت"نەخۆشییەکە لە ئاژەڵەوە دەگوێزرێتەوە بۆ مرۆڤ (Zoonotic)، لەڕێگەی هێلکەی کرمی جۆری (Tapeworm-Echinococcus granulosus)، هێلکەی کرمەکە لە پیسایی سەگەوە دەچێتە ئاو و خۆراکەوە، وە کاتێک مرۆڤ ئەو ئاو و خۆراکە پیسبوانە بخوات دوای گەدە و ڕیخۆڵە دەچێتە جگەرەوە، وە لەوێ کیس بەدەوری خۆیدا دروست دەکات."
جگەر شوێنی توشبوونی سەرەکییە (٪٥۰-٪۷۰)، بەڵام لەشوێنی کەی لەشدا دروست دەبێت وەک : سییەکان، سپڵ، گورچیلەکان، ئێسکەکان و ناو مێشک.
لەوانەیە لەسەرەتاوە نیشانەی نەبێت، بەڵام ڕێی تێدەچێت ئەم نیشانانەی هەبێت:
1-ئازاری هەموو سک یان سەرەوەی سک
2-هێڵنج و ڕشانەوە
3-زەردووی
4-لەرز و تا
5-نیشانەکانی هەستیاری (لیر و خورانی لەش) لەکاتی تەقینی کیسەکەدا
6-کۆکە و هەناسەتەنگی
7-بەرزبوونەوەی پەستانی بۆری خوێن و جگەر
ماکەکانی نەخۆشییەکە:
1-هەوکردنی کیسەکە کە دەبێتە دومەڵی جگەر
2-تەقینی کیسەکە بۆناو بۆری زراو
3-کۆکە و هەناسەتوندی لەکاتی تەقینی کیسی سییەکان
4-حاڵەتی کتوپڕی ئازاری سک و هێڵنج و ڕشانەوە و لیر لەکاتی تەقینی کیسەکە بۆناو بۆشایی سک
دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە دەکرێت بە پشکنینی خوێن و سۆنەر و تیشکی جۆری ( CT و MRI)
چارەسەر:
1-نەشتەرگەری (بەڕێگەی بڕینی سک یان هەناوبینی)
2-لەڕێگای بەتاڵکردنەوەی کیسەکە بە دەرزی لە دیواری سکەوە(PAIR)
3-دەرمان وەک: (Albendazole)
AM:11:30:20/03/2023
ئهم بابهته 616
جار خوێنراوهتهوه