كه‌مخه‌وی مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستیت دروست ده‌كات
وێستگە ستایل-
دكتۆر میخایل پۆلۆیكتۆڤ سه‌رۆك به‌شی زانستی تایبه‌ت به نوست له زانكۆی" سیتشینۆڤ" تایبه‌ت به توێژینه‌وه‌ی پزیشكی په‌یوه‌ندی تێوان لاوازی به‌رگری جه‌سته و كه‌مخه‌وی خستۆته ڕوو.
ئه‌م پسپۆڕه له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت به گۆڤاری" ئه‌زڤیستیا" وتویه‌تی" نه‌نوستن وه‌ك پێویست به‌رگری له‌ش دژی نه‌خۆشییه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه، چه‌ندین به‌ڵگه‌مان له‌به‌رده‌سته كه سه‌لماندویه‌تی یه‌ك كاتژمێر كه‌متر نوستن له‌و بڕه‌ی كه ده‌بێت مرۆڤ بخه‌وێت به‌رگری له‌شی مرۆڤ دژی به‌كتریا و ڤایرۆس كه‌مده‌كاته‌وه"
سه‌باره‌ت به بڕی پێویستی نوستن دكتۆر میخایل باس له‌وه ده‌كات، هه‌ر تاكێكی پێگه‌یشتوو ڕۆژانه پێویستی به 7-9 كاتژمێر نوستن هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر كه‌سێك پێوه‌رێكی تایبه‌ت به كاتی نوستنی خۆی هه‌یه و ڕه‌نگه كه‌سێك به كه‌متر له‌و بڕه تێرخه‌و ببێت"
كه‌مخه‌وی ته‌نها كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رگری له‌ش نییه به‌ڵكو مه‌ترسی توشبوون به زه‌هایمه‌ر زیاد ده‌كات، چونكه نوستن ده‌ماره خانه‌كان له ژه‌هر خاوێن ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش باشتر وایه هه‌مووان له گرنگی و بایه‌خی نوستن بزانن.
PM:05:24:19/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 824
جار خوێنراوه‌ته‌وه