دیاردەی پێش سوری مانگانە چییه؟
وێستگە ستایل-
دیاردەی پێش سوری مانگانە چەند نیشانە و گۆڕانکاری جەستەیی و دەروونی دەگرێتەوە کە لە هەفتەیەک یان دوو ھەفتە پێش دەستپێکردنی سوری مانگانە دەردەکەون، وە ئەم نیشانانە باشتر دەبن لەگەل کەوتنە سەر خوێن، وە نزیکەی 3 لە 4 ئافرەتدا ئەم دیاردەیە دەردەکەوێت لە ماوەی پێش سوری کەوتنە سەرخوێنی مانگانەدا، دکتۆرە هودا پیزیشكی راوێژکاری ژنان و منداڵ بوون لهم بابهتهدا زانیاری زیاتر دهدات.
ئهم پزیشكه دهڵێت"نیشانەکانی ئەم دیاردەیە دووبارە دەبێتەوە بە شێوەیەکی پێشبینیکراو، بەڵام سەختیی گۆڕانکارییە جەستەیی و دەروونیەکان کە لە ماوەی پێش سوری مانگانەدا ئەزموونت کردووە، دەتوانێت توند ببێت یاخود ئاسانتر ببێت."
دكتۆره هودا دهڵێت" ئەم دیاردەیە بەهۆی گۆڕانکاریە هۆرمۆنییەکانی پێش سوری کەوتنە سەرخوێن دروست دەبێت کە بەهۆی ناهاوسەنگییەکی کاتی لە نێوان ھۆرمۆنی ئیسترۆجین و پرۆجسترۆن دروستدەبێت. "
لە نیشانەکانی دیاردەی پێش سوری مانگانە بریتین لە:
پەستان یان دڵەڕاوکێ، میزاجی خەمۆک، گریان و دڵتەنگی، گۆڕانی ئارەزوو بۆ خواردن، گرفتەکانی خەوتن (بێخەوی)، کەمبوونەوەی تەرکیز ، ئازاری جومگە یان ماسولک، سەرئێشە، زیادبوونی کێش،ئازاری مەمک، بڵاو بوونەوەی زیپکە، سکچون یاخود قەبزی.
PM:03:17:19/03/2023
ئهم بابهته 528
جار خوێنراوهتهوه