پێشكه‌شكارێكی K24:ده‌ستم له‌كار كێشایه‌وه
وێستگە ستایل-
هێمن هه‌ینی پێشكه‌شكاری ئابووری له كه‌ناڵی كوردستان 24 له‌ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆی ئاشكرا كرد.
هێمن نوسیویه‌تی" دوای9 ساڵ ، دەستبەرداری پیشەکەم بووم لە کوردستان24 ، ئەو کەناڵەی ماڵی دووەمم بوو."
ئه‌و ده‌ڵێت"سێ مانگ لەمەوپێش بەفەرمی دەست لەکارکێشانەوەم پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتی کەناڵ کردووەو ھۆکاری وازھێنانیشم سەرقاڵبوونم بە کاروباری رۆژانەو کەمی کات بووە، بەدرێژایی ئەو ماوەیەی کارم لەگەڵ دامەزراوەی کوردستان24و کارمەندەکان کردووە ، کارکردنێکی ھەرەوەزی برایانەو خێزانی و دوور لە میزاجی شەخسی و رکابەری ناشەریفانە، درێژەم پێداوە."
هه‌ینی ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه وه‌ك ڕاگه‌یاندنكار كار ده‌كات، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش نه‌كردوه پاش ئه‌مه به‌رده‌وام ده‌بێت له كاركردن له بواری میدیا یان بۆ هه‌میشه دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
PM:01:53:18/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 27968
جار خوێنراوه‌ته‌وه