به‌ناوی نوشته و جادوو.. پیاوێك گێچه‌ڵی سێكسی به 250 ئافره‌ت كردوه
وێستگە ستایل-
پۆلیسی عێراق توانی ئه‌و پیاوه ده‌ستگیر بكات كه به‌ناوی چاره‌سه‌ری ڕۆحانیه‌ته‌وه 250 ئافره‌تی هه‌ڵخڵه‌تاندوه و وێنه‌ی نه‌شیاوی داوا كردوه لێیان و پاره‌ی زۆری لێسه‌ندوون.
پاش ده‌ستگیركردن و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا ئه‌م تاوانباره دانی به‌وه‌دا ناوه له‌ڕێگای فێڵكردنه‌وه وێنه و ڤیدیۆیی نه‌شیاوی له ئافره‌ته‌كان وه‌رگرتوه و پاش ئه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی لێكردون.
به‌ناوی" سه‌ید عه‌لی" له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئه‌م پیاوه وه‌ك چاره‌سه‌ركاری ڕۆحانیه‌ت خۆی ناساندوه و ژماره‌ی خۆی بڵاوكردۆته‌وه، ده‌ڵێت" كاره‌كه‌م به‌جۆرێك فراوان بوو سه‌ره‌تا كچان ته‌نها به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیان پێوه ده‌كردم و دواتر ڤیدیۆیان ده‌كرده‌وه له‌گه‌ڵم و له‌ڕێی ڤیدیۆوه وێنه‌ی جه‌سته و له‌شیانم تۆماركردوه و پاش ماوه‌یه‌ك له دژی خۆیان به‌كارم هێناوه‌ته‌وه"
تاوانبار باسی له‌وه كردوه زیاتر له 1500 په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی بۆ چووه، بۆ هه‌رجارێك و هه‌ر كارێك 2000 دۆلاری داوا كردوه له ئافره‌ته‌كان
PM:09:08:16/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 1000
جار خوێنراوه‌ته‌وه