ئافره‌تێك به‌ناوی شه‌ره‌فه‌وه كوژرا
وێستگە ستایل-
پیاوێكی پاكستانی به‌ناوی شه‌ره‌فه‌وه برازا ته‌مه‌ن 20 ساڵه‌كه‌ی خۆی كوشت له ناوچه‌یه‌كی ڕۆژهه‌ڵاتی" یۆركشایر" كه ده‌كه‌وێته باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئینگلته‌را، پاش ئه‌وه‌ی ڕه‌تی كرده‌وه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی بكات.
سه‌میه كه خوێندكاری به‌شی زینده‌زانی كۆلێژیی پزیشكی زانكۆی" لیدز بیكیت" ته‌رمه‌كه‌ی به شێواوی دۆزرایه‌وه له نزیك ماڵه‌كه‌ی خۆی و شوێنه‌واری برین له‌سه‌ر لای ڕاستی جه‌سته‌ی هه‌بووه.
محه‌مه‌د تارۆس خان ته‌مه‌ن 53 ساڵ مامی ئه‌م خانمه له‌لایه‌ن دادگای برادفۆرد كراوت سزای 25 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا درا به‌تۆمه‌تی كوشتنی برازاكه‌ی.
چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كامێرای چاودێری ئه‌و ناوچه‌یه بڵاوكرایه‌وه كه تۆمه‌تبار تاوانه‌كه‌ی تیادا ئه‌نجامداوه، تیایدا ده‌ركه‌وتووه مامی سه‌میه ته‌رمی برازاكه‌ی ده‌باته ناو شوێنی فڕێدانی زبڵ و ده‌ستكێشی له‌ده‌ستدایه.
خان دانی به‌وه‌دا ناوه پاش ئه‌وه‌ی برازاكه‌ی كوشتوه ته‌رمه‌كه‌ی شێواندوه و مۆبایله‌كه‌ی شكاندوه، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك فڕێیداوه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ڕوو بكات و نه‌ناسرێته‌وه، پاش 11 ڕۆژ ته‌رمی سه‌میه دۆزراوه‌ته‌وه و ئاسان نه‌بووه ته‌رمه‌كه بناسرێته‌وه.
ئه‌م خانمه له‌گه‌ڵ داپیره‌ی و یه‌كێك له مامه‌كانی ژیاوه و پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه له‌لایه‌ن هه‌مان مامیه‌وه، مامی ئه‌م خانمه سوور بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌میه له‌گه‌ڵ كوڕه 16 ساڵه‌كه‌ی هاوسه‌رگیری بكات كه له پاكستان ژیاوه.
PM:08:49:16/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 17596
جار خوێنراوه‌ته‌وه