ته‌رمی كوڕه نمایشكارێكی ناوداری جلوبه‌رگ دۆزرایه‌وه
وێستگە ستایل-
له دۆخێكی ته‌مومژاویدا ئه‌كته‌ر و نمایشكاری جلوبه‌رگی ئه‌مه‌ریكی" جیف تۆماس" له باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێ بوون به‌رواری 8 ی ئه‌م مانگه ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه، لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كه‌یسی مردنی جیف به‌رده‌وامه.
وته‌بێژی پۆلیسی" میامی" له ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كردوه پاش نیوه‌ڕۆی 8 ی ئه‌م منگه له باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له میامی ته‌رمی جیف دۆزراوه‌ته‌وه و پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن خۆی كوشتبێت، به‌ڵام هێشتا به شێوه‌یه‌كی یاسایی و به به‌ڵگه نه‌یانتوانیوه‌ه هۆكاری مردنه‌كه‌ی بزانن.
گۆڤاری (TMZ) تایبه‌ت به هه‌واڵی كه‌سایه‌تیه ناوداره‌كان ئاشكرای كردوه" جیف تۆماس" ته‌مه‌ن 35 ساڵ له بالكۆنی ماڵه‌كه‌ی خۆی كوشتوه ، پشكنینی دادی كۆتایی هاتووه به‌ڵام به‌رپرسان به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی تا ئێستا هۆكاری مردنه‌كه‌یان ئاشكرا نه‌كردوه.
هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌م گه‌نجه كۆتا پۆستی كردوه له هه‌ژماره‌كه‌ی له ئینستگرام له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی نوسیویه‌تی" نوقم بوون له ئاوی ساردا پزیشكت لێ دوور ده‌خاته‌وه" له‌گه‌ڵیدا هاشتاگی" ته‌ندروستی ده‌رونی" به‌كارهێناوه.
جیف تۆماس له ئیستگرام 123 هه‌زار فۆڵۆوه‌ری هه‌یه و پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی مردنه‌كه‌ی هه‌واداره‌كانی خه‌مباری خۆیان ده‌ربڕیوه.
PM:05:07:16/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 5492
جار خوێنراوه‌ته‌وه