پزیشكێك هۆشداری له مه‌ترسییه‌كانی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌دات
وێستگە ستایل-
دكتۆر " ڤیاتشسلاڤ سڤیتلاكۆڤ" پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی سنگ هۆشداری له زیان و مه‌ترسییه‌كانی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌دات و ده‌ڵێت" هۆكاره بۆ به‌ڕیشاڵبوونی سییه‌كان و ته‌نانه‌ت مردنیش"
ئه‌م پسپۆڕه له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت به گۆڤاری" ئه‌ز ڤیستیا" ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه كێشانی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی مه‌ترسی زۆره و هۆكاره بۆ شیبوونه‌وه‌ی سییه‌كان و شێرپه‌نجه‌ی سی و مردن، هۆكاری ئه‌م زیانه زۆره‌ی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و شله‌یه‌ی له‌ناو جگه‌ره ئه‌لیكترۆنیه‌كان به‌كارده‌هێندرێت كه له‌ناویدا خڵته‌ی مه‌ترسیدار هه‌یه .
له ئێستادا نه‌خۆشی" جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی"(Vapers' disease) له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌دا بڵاوبۆته‌وه كه ئه‌م جۆره جگه‌ره‌یه به‌كارده‌هێنن و كه‌سه‌كه توشی نه‌خۆشی سییه‌كان ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه ئه‌گه‌ری گیان له‌ده‌ستدانی زۆر ده‌بێت.
مه‌ترسی جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی هه‌بوونی پێكهاته‌ی " تتراهایدرۆكانابینۆل و فۆرمالدیهاید و ئه‌سیت ئه‌لدیهاید و زه‌رنیج و كانزاكانی ئه‌لمه‌نیۆم و ئاسن و ڕه‌ساس و مس و مه‌نگه‌نیز و نیكڵ و سلینیۆم و زینك" ه هه‌موویان زیان به سییه‌كان ده‌گه‌یه‌نن و گه‌شه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان چالاك ده‌كه‌ن.
PM:04:41:16/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 672
جار خوێنراوه‌ته‌وه