هه‌رزه‌كارێكی نابینا..ژه‌نیارێكی به‌توانای پیانۆیه
وێستگە ستایل-
خانمێكی هه‌رزه‌كار له به‌ریتانیا خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته، جگه له‌وه‌ی نابینایه توشبووی ئۆتیزیمه، به‌ڵام توانا و به‌رهره‌یه‌كی زۆر تایبه‌تی هه‌یه له ژه‌نینی ئامێری پیانۆ و به‌و ڕێگایه توانیویه‌تی سه‌رنجی زۆر كه‌س به‌لای توانا و به‌هره‌كه‌ی خۆیدا ڕابكێشێت.
پاش به‌شداربوونی لوسی له پرۆگرامێكی تایبه‌ت به تواناكان به‌ناوی" پیانۆ" به به‌تواناترین ژه‌نیاری پیانۆ ده‌ستنیشانكرا، پاش ئه‌وه‌ی پارچه‌یه‌ك میوزیكی ژه‌نیاری به‌ناوبانگ" شۆبین" ی پێشكه‌شكرد كه پارچه‌یه‌كی قورسه بۆ ژه‌نیارێكی ئاسایی ئه‌م خانمه سه‌ركه‌وتوو بوو تیایدا.
لوسی ئه‌و كاته‌ی له‌ناو وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له شاری "لیدز" وه‌ك ژه‌نیارێكی پیانۆ ده‌ركه‌وتووه، سه‌رنجی هه‌موو هاتوان و ڕۆشتوانی به‌لای خۆیدا ڕاكێشاوه، ئه‌م هه‌سته چاوه‌كانی لوسی خستۆته فرمێسك و گریان، ڤیدیۆكه‌ی لوسی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان نزیكه‌ی 5 ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه.
PM:04:02:16/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 280
جار خوێنراوه‌ته‌وه