ده‌رمانێك له‌ماوه‌ی ڕابردوودا خانمانی دووگیان خواردویانه ئێستا كاریگه‌ری له‌سه‌ر منداڵه‌كانیان دروستكردوه
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه ئه‌و ده‌رمانه‌ی ساڵانی 60-70 كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو له‌لایه‌ن ئافره‌تانی دووگیان وه‌رگیراوه بۆ چاره‌سه‌ری هێڵنج و ڕشانه‌وه له ماوه‌ی دووگیانی‌دا، مه‌ترسی توشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن له منداڵه‌كاندا زیاد كردوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی له زانكۆی ته‌كساس بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتووه ئه‌و پێكهاته‌یه كه له ده‌رمانی" Bendectin" هه‌یه و بۆ چاره‌سه‌ری هێڵنج و ڕشانه‌وه‌ی ماوه‌ی دووگیانی به‌كاردێت مه‌ترسی درێژخایه‌ن له‌سه‌ر كۆرپه‌ی ناوسكی دایك دروست ده‌كات.
به‌گوێره‌ی داتاكان %25 ی ئافره‌تانی دووگیان له ساڵانی 70 كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو ده‌رمانی " Bendectin" به‌كارهێناوه و ده‌ركه‌وتووه به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌رمانه هه‌تا ئێستا كاریگه‌ری ماوه، رێژه‌ی توشبووی ئه‌و كه‌سانه‌ی پاش ساڵانی 60 ه‌كان له‌دایكبوون به شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن زۆربووه هۆكاره‌كه‌شی وه‌رگرتنی ئه‌و ده‌رمانه بووه له‌لایه‌ن دایكیانه‌وه له‌ماوه‌ی دووگیانی‌دا.
پسپۆڕان ده‌ڵێن ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له‌ماوه‌ی دووگیانی‌دا ئه‌م ده‌رمانه‌یان به‌كارهێناوه ئه‌وه منداڵه‌كانیان سێ‌جار زیاتر مه‌ترسی توشبوونیان هه‌یه به شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن به‌راورد به‌و ئافره‌تانه‌ی ئه‌م ده‌رمانه‌یان به‌كارنه‌هێناوه.
PM:08:19:15/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 12740
جار خوێنراوه‌ته‌وه