بابه‌تێكی گرنگ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی چا و قاوه زیاتر ده‌خۆنه‌وه له ئاو
وێستگە ستایل-
قاوه و چا، دوو خواردنه‌وه‌ی گه‌رم و تایبه‌تن له جیهاندا و هه‌ردووكیان ده‌وڵه‌مه‌ندن به مادده‌ی دژه ئۆكسێنه‌ر، مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ كه‌مده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ یه‌كێكیت له‌و كه‌سانه‌ی چا و قاوه زیاتر ده‌خۆیته‌وه له ئاو ئه‌وه پێویسته خوێنه‌ری ئه‌م بابه‌ته بیت.
كۆمه‌ڵه‌ی ته‌ندروستی" القصم" ی پزیشكی له‌ڕێی تویتێكه‌وه هۆشداری داوه‌ته هاوڵاتیان دوور بكه‌ونه‌وه له خواردنه‌وه‌ی چا و قاوه له‌جیاتی ئاو یان زیاتر له ئاو، چونكه ئه‌مه مه‌ترسی توشبوون به په‌ستانی به‌رزی خوێن زیاد ده‌كات.
زۆرینه‌ی توشبووان به په‌ستانی به‌رزی خوێن به‌ده‌ست ئازاری سه‌ر و توندی هه‌ناسه و خوێن به‌ربوونی لوت ده‌ناڵێن، هه‌ریه‌ك له‌مانه‌ش ئه‌گه‌ری توشبوون به جه‌ڵده‌ی مێشك و سست بوونی گورچیله و دڵ زیاد ده‌كه‌ن، له‌پێناو ته‌ندروسیت باشتر وایه ڕۆژانه ئاو بخۆیته‌وه.
به‌گویره‌ی داتاكان نزیكه‌ی نیوه‌ی دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی وه‌ك پێویست ئاو ناخۆنه‌وه، ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاو كهمدهخۆنهوه به‌ته‌مه‌نتر ده‌رده‌كه‌ون به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی ئاو ده‌خۆنه‌وه وه‌ك پێویست، %64 ئه‌گه‌ری توشبوونیان به نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان زیاد ده‌كات.
PM:02:55:14/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 1516
جار خوێنراوهتهوه