كێ ده‌توانێت پێشبینی بومه‌له‌رزه بكات؟
وێستگە ستایل-
ئه‌و بومه‌له‌رزه به‌هێزه‌ی به‌ره‌به‌یانی دوو شه‌ممه ناوه‌ڕاست و باشووری توركیا و سوریای هه‌ژاند، ده‌رگای گفتوگۆی له‌نێوان زاناكاندا كردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ن به چ ڕێگایه‌ك ده‌توانن پێشبینی ڕوودانی بومه‌له‌رزه بكه‌ن پێش ئه‌وه‌ی زیانی گیانی و ماددی هه‌بێت و كاولكاری له‌پاش خۆی جێبهێڵێت.
دكتۆر عسام پسپۆڕێكی میسریه له بواری جیۆلۆجی له‌ڕێی تویتێكه‌وه نوسیویه‌تی" هیچ لایه‌نێكی زانستی نییه بتوانێت پێش وه‌خته پێشبینی ڕوودانی بومه‌له‌رزه بكات، به‌ڵام ته‌نها ده‌توانرێت ڕێنموی هاوڵاتیان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی زیانه‌كان كه‌متر ببێته‌وه"
له‌پاش تویتی ئه‌م پسپۆڕه دوو جۆر بۆچوونی جیاواز دروستبووه به‌شێك له‌وان وته‌ی زانا هۆڵه‌ندیه‌كه باسده‌كه‌ن كه به پشت به‌ستن به زانستی هه‌ساره‌كان توانیویه‌تی پێشبینی ڕوودانی بومه‌له‌رزه‌كه بكات، هه‌ندێكی دیكه‌ش داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌م پسپۆڕه لێكدانه‌وه بۆ قسه‌كانی زانا هۆڵه‌ندیه‌كه بكات له‌باره‌ی كات و شوێنی ڕوودانی بومه‌له‌رزه‌كه كه پێشبینی كردوه"
ئه‌مه له‌كاتێكدایه زانای هۆڵه‌ندی پسپۆڕی بواری بومه‌له‌رزه‌زانی "فرانك هۆگیربیتس"پێشتر چه‌ندینجار پێشبینی ڕوودانی بومه‌له‌رزه‌ی كردوه و پێشبینیه‌كه‌ی ڕاست بووه.
PM:12:57:08/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 700
جار خوێنراوه‌ته‌وه