نیشانهكانی هەوکردنی بۆرییەکانی خوێن
وێستگە ستایل-
هەوکردنی بۆرییەکانی خوێن حاڵەتێکە کە دیواری بۆرییەکانی خوێن ئەستور دەبن و توشی هەوکردن دەبن، بەمەش بۆری خوێن تەسک دەبێتەوە بەمەش ڕۆشتنی خوێن کەم دەبێتەوە و زیان بەو ئەندامە دەگات کە دەبێت بە باشی خوێنی بۆ بڕوات، دکتۆر ئارام پسپۆڕی نەشتەرگەری دڵ و سنگ و بۆرییەکانی خوێن لهم بابهتهدا زیاتر دهخاته ڕوو.
ئهم پزیشكه دهڵێت" چەندین جۆری هەوکردنی بۆرییەکانی خوێن هەیە، زۆربەیان حاڵەتی دەگمەنن، هەوکردنی بۆری خوێن لەوانەیە کاربکاتە سەر یەک ئەندام یاخود زیاتر ، ئەم حاڵەتە یان کورت خایەنە یان بەردەوام بێت"
1- هەوکردنی بۆرییەکانی خوێن کاردەکاتە سەر هەموو کەسێک، هەندێک جۆریان زیاتر لە هەندێک تەمەندا باوە ،
2- چارەسەر زۆرجار بۆ کەم کردنەوەی هەوکردنەکەیە، یاخود بۆ ئەوەی حاڵەتەکە خراپتر نەبێت
3- بە گشتی نیشانەکانی هەوکردنی بۆری خوێن بە پێ ی ئەو ئەندامەی کاری تێدەکرێت دەگۆڕێت ، بەڵام بە گشتی زۆربەی جۆرەکانی ئەم نیشانانەیان هەیە :
1-تا
2-سەرئێشە
3-ماندوێتی زۆر
4- دابەزینی کێش
5-ئازاری گشتی وەک کەسەکە دەڵێت هەموو گیانم دێشێت
PM:12:21:08/02/2023
ئهم بابهته 688
جار خوێنراوهتهوه