توێژینه‌وه‌یه‌ك: 15 ملیۆن هاوڵاتی له‌سه‌ر زه‌وی له‌ژێر مه‌ترسیدان
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه توانه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌كی جه‌مسه‌ره‌كانی زه‌وی كاریگه‌ریان ده‌بێت له‌سه‌ر به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ده‌ریا و زه‌ریاكان، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی 15 ملیۆن هاوڵاتی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان دروست ده‌كات.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كه له گۆڤاری" په‌یوه‌ندیه‌كانی سروشت" بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتووه" زیاتر له نیوه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی مه‌ترسی ماڵ‌وێران بوون و مردنیان هه‌یه به‌هۆی ئه‌و لافاوه‌ی له ئه‌نجامی توانه‌وه‌ی ده‌ریاچه به‌ستوه‌كان دروست ده‌بێت له ژوار وڵات ده‌ژین : هندستان و پاكستان و پیرۆ و چین"ه
یه‌كێك له‌و لافاوه وێرانكه‌رانه‌ی به‌هۆی چیا به‌سته‌ڵه‌كه‌كان ڕویداوه له ساڵی 1941 بووه، به‌هۆیه‌وه 1800 بۆ 6000 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ساڵی 2020 هه‌مان ڕوداو له كۆڵۆمبیای به‌ریتانی له كه‌نه‌دا ڕویدا و ئاستی ئاو 100 مه‌تر به‌رز بویه‌وه به‌ڵام زیانی گیانی نه‌بوو.
زاناكان ده‌ڵێن" تا ئێستا گۆڕانی كه‌شوهه‌وا نه‌بۆته هۆی دروستبوونی لافاوی زۆر گه‌وره به‌ڵام توانه‌وه‌ی ڕوباره به‌فرینه‌كان به‌هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رماوه ئاستی ئاوی ده‌ریاچه‌كان زیاد ده‌كات و به‌هۆیه‌وه به‌نداوه‌كان ده‌ته‌قنه‌وه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی ئه‌و كه‌سانه دروست ده‌كه‌ن كه له‌و ناوچانه‌ی نزیك ده‌ریا و زه‌ریاكان ده‌ژین.
PM:12:01:08/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 360
جار خوێنراوه‌ته‌وه