‌چۆن حەبی غودەکەم بخۆم؟

وێستگە ستایل-

غودە یان ڕژێنی دەرقی سایرۆیدە ڕژێن، ئەندامێکی شێوە پەپولەیە بچوکە دەکەوێتە نزیک بنکەی مل(گەردن) هۆرمۆنی سایرۆید دروستدەکات و کۆیدەکاتەوە کە هۆڕمۆنێکە کاردەکاتە سەر هەموو خانەکانی لەش بەگشتی، دكتۆر داهات پزیشکی پسپۆری هەناوی و شەکرە له‌م بابه‌ته‌دا ڕونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی وه‌رگرتنی ده‌رمانی غوده‌ ده‌دات.

1-بۆ غودەی تەمەڵ (سستی غودەی دەرەقی) حەبی پایرۆکسین بەکار دێت، بڕی حەبەکە بەپێی کێشی لەشی نەخۆشەکەیه )١-١.٦مکگم/کگم کێشی لەش)، بەنزیکەیی نەخش زیاتر ۲٥-٢٠٠ مکگم بەکارده‌هێندرێت.

2-حەبی پایرۆکسین وا باشە كاتژمێرێك پێش نانی بەیانی بخورێت، یاخود لەگەڵ نوێژی بەیانی بخورێت، یان كاتژمێر 10ی شەو. 

هەندێك دەرمان کاریگەری حەبی غودە کەم دەکەنەوە وا باشە لە نزیکی خواردنی حەبی غودە ئەو دەرمانانە نەخورێت وەکو حەبی مەڵتی ڤیتامین، حەبی کالسیۆم، حەبی ئاسن و حەبی مەعیدە و هەروەها حەبی گەشکەی تگریتول ە. 

بە پێچەوانەوە خواردنی ڤیتامین سی بە حەب یان خواردنی میوەکانی دەوڵەمەند به ڤیتامین سی وەکو لیمۆ و پرتەقاڵ و شلیک هەڵمژینی حەبەکە لە گەدەیا زیاد ئەکەن و زۆرباشە ئەگەر شەوان لەگەڵ حەبی غودەیا بخورێت.

3- هەرچەندە پێشتر وا دەزانرا حەبی غودە پێویستە هەموو ڕۆژێک بخورێت بەڵام هەندێ توێژینەوەی تازە ئاماژە بەوە دەکەن لە هەندێ حاڵەتی زۆر دەگمەن و  تایبەت و لە ژێر سەرپەرشتی پزیشکی پسپۆر حەبی غودە دەتوانرێ هەفتەی یەک جار بخورێت.


PM:03:45:07/02/2023


ئه‌م بابه‌ته 1752 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل