گژوگیا سروشتیه‌كان سودیان بۆ نه‌خۆشانی شه‌كره هه‌یه؟
وێستگە ستایل-
نه‌خۆشی شه‌كره یه‌كێكه له نه‌خۆشییه بڵاوه‌كان له جیهاندا و هۆكاره‌كه‌شی به‌رهه‌م نه‌هێنانی بڕی پێویستی ئه‌نسۆلینه له‌لایه‌ن په‌نكریاسه‌وه.
ڕه‌نگه زۆرجار چه‌ندین جۆری گژوگیات بیستبێت كه یارمه‌تی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شه‌كره ده‌ده‌ن به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌رچییه‌ك ببیستیت ڕاست بێت.
"ته‌ندروست بژی" هه‌ژمارێكی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سعودیه‌یه ڕێنموی هاوڵاتیان ده‌كات به‌هیچ جۆرێك باوه‌ڕ به‌وه گژوگیایانه نه‌كه‌ن كه‌ده‌وترێت چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شه‌كره ده‌كه‌ن، بگره نه‌ك سوودیان نییه و زیانیش به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نن.
ئه‌و كه‌سانه‌ی توشبووی نه‌خۆشی شه‌كره‌ن باشتر وایه له خواردنی چه‌ند جۆرێك خواردن خۆیان دوور بگرن چونكه ئه‌مانه هۆكاری به‌رز بوونه‌وه‌ی كتوپڕی شه‌كری خوێنن.
- نانی سپی
-شیرینی
-خواردنه‌وه گازیه‌كان
-شه‌ربه‌ت
جگه له‌مانه‌ش باشتر وایه ڕۆژانه بڕی دیاریكراو له به‌رهه‌مه‌كانی گه‌نم بخۆن و كۆنتڕۆڵی ئاستی شه‌كری خوێنیان بكه‌ن، ڕێگه نه‌ده‌ن بگه‌نه قۆناغی ئاوسانی پێ و زیان گه‌یشتن به تۆڕه‌ی چاو یان لاواز بوونی بینایی و كوێربوون.
PM:12:10:07/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 532
جار خوێنراوهتهوه