4 هۆكار زیان به ددان ده‌گه‌یه‌نێت
وێستگە ستایل-
له‌م ساڵانه‌ی دوایدا چه‌ندین هۆكار باسده‌كرا بۆ ئه‌وه‌ی ددان به‌هۆیه‌وه سپی بكرێته‌وه، به‌ڵام ئێستا و پاش ده‌ركه‌وتنی كاریگه‌ریه‌كه‌ی پسپۆڕان هۆشداری له زیانه‌كانیان ده‌ده‌ن له‌وانه‌ش:
1- سركه‌ی سێ‌و:
سركه‌ی سێوی سروشتی وه‌ك ئاسانكهری هه‌رسی گه‌ده و به‌هێزكردنی به‌رگری له‌ش و ته‌ندروست هێشتنه‌وه‌ی دڵ باسده‌كرێت، به‌م هۆكاره‌وه هه‌ندێك كه‌س ئه‌م جۆره سركه‌یه به‌كارده‌هێنن، به‌ڵام به‌هۆی به‌رزی ئاستی ترشێتی ئه‌م سركه‌یه ئه‌و كاته‌ی ڕۆژانه بخورێته‌وه ددان زه‌رد ده‌كات و زیان به مینای ددان ده‌گه‌یه‌نێت.
2- زه‌یت:
هه‌ندێك لایان وایه ئه‌گه‌ر ماوه‌ی 15-20 خولهك زه‌یت له ده‌مدا بهێڵدرێته‌وه" زه‌یتی گوێزی هندی یان زه‌یتی زه‌یتوون" ئه‌وه جه‌سته له ژه‌هر خاوێن ده‌بێته‌وه و ددان له كلۆری ده‌پارێزێت و بۆنی ناخۆشی ده‌م چاره‌سه‌ر ده‌كات، به‌ڵام له‌ڕاستیدا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی زانستی نییه ئه‌مه بسه‌لمێنێت.
3-ئاوی لیمۆ:
ئه‌گه‌رچی لیمۆ سوودی بۆ ته‌ندروستی زۆره به‌هۆی هه‌بوونی بڕێكی باش له ڤیتامین سی تیایدا به‌ڵام زۆر خواردنی لیمۆ و ئاوی لیمۆ زیان به مینای ددان ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌گاته ڕادده‌ی كلۆر بوون و دڵهكزی و ئازاری سه‌ر زیاد ده‌كات.
4-هه‌ویری ددانی خه‌ڵوز:
زۆر كه‌س هه‌ویری ددانی خه‌ڵوز بۆ سپی كردنه‌وه‌ی ددانیان به‌كارده‌هێنن، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌م جۆره مه‌عجونه توانای لابردنی په‌ڵه ڕوكاریهكانی سه‌ر ددانی هه‌یه و پاش ئه‌وه زیان به مینای ددان ده‌گه‌یه‌نێت، نابێت له یه‌ك بۆ دوو جار زیاتر له هه‌فته‌یه‌كدا به‌كاربهێندرێت.
AM:11:34:07/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 444
جار خوێنراوهتهوه