به‌وێنه.. 28 كونی كردۆته ڕوخساریه‌وه
وێستگە ستایل-
گه‌نجێك بڕی 30.000 دۆلاری خه‌رج كردوه بۆ ئه‌وه‌ی ستایلی ڕوخسار و ده‌ركه‌وتنی به‌و جۆره بێت كه ئاره‌زووی ده‌كات و ژماره‌یه‌ك كونی كردۆته ڕوخساریه‌وه، به‌هۆی تاتۆ و كونه‌كانی ڕوخساری خێزانه‌كه‌ی ترسی ئه‌وه‌یان هه‌بووه كاری ده‌ست نه‌كه‌وێت و كه‌س كاری نه‌داتێ.
كامیرۆن خه‌ڵكی كالیفۆرنیایه، زمانی كردووه به دوو به‌شه‌وه، به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی له جه‌سته و ڕوخساریدا كردویه‌تی شێوه‌ی گۆڕاوه، له‌باره‌ی زمانیه‌وه ده‌ڵێت" كاتێك من زمانم كردوه به دوو به‌شه‌وه ئه‌وه هیچ ئازارم نادات، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تاوه بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته نه‌متوانیوه نه نان بخۆم و نه‌قسه بكه‌م، ئه‌مه به ته‌واوه‌تی هه‌واداره‌كانمی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان شۆك كردوه"
ئه‌م گه‌نجه قۆڵی به ته‌واوه‌تی تاتۆی ڕه‌نگ ڕه‌ش كردوه، ده‌شڵێت" ئێستا خێزانه‌كه‌م به ستایله‌كه‌م ڕاهاتوون، له‌سه‌ره‌تادا ترسی ئه‌وه‌یان هه‌بوو كارم ده‌ست نه‌كه‌وێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی كردومه به‌ڵام من توانیم سه‌ركه‌وتوبم و پاش ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی له‌خۆمدا كردومه كار بدۆزمه‌وه".
PM:09:05:06/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 416
جار خوێنراوه‌ته‌وه