ته‌مه‌نی 9 ساڵه و بڕوانامه‌ی ناوه‌ندی پێبه‌خشرا
وێستگە ستایل-
منداڵێكی ته‌مه‌ن 9 ساڵ له ویلایه‌تی په‌نسلڤانیا له ئه‌مه‌ریكا وه‌ك بچوكترین ده‌رچووی قۆناغی ناوه‌ندی له ئه‌مه‌ریكا دیاریكرا، ماوه‌ی 30 ساڵه منداڵێكی له‌م جۆره تۆمار نه‌كراوه.
له‌كاتێكدا هاوته‌مه‌نه‌كانی ئه‌م منداڵه كاته‌كانیان به یاری ڤیدیۆیی به‌سه‌ر ده‌به‌ن، ده‌یڤد بالوگن سه‌رقاڵی خوێندن بووه له ویلایه‌ته‌كه‌ی خۆی و ئاره‌زووی زانست و پرۆگرامی كۆمپیوته‌ر ده‌كات.
له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ تۆڕی هه‌واڵی" فۆكس نیوز" ئه‌م منداڵه وتویه‌تی" ده‌مزانی ده‌توانم له ته‌مه‌نی 9-10 ساڵی خوێندنی ناوه‌ندی ته‌واو بكه‌م له‌به‌ر ئه‌وه هه‌وڵی زۆرمدا و بۆ ئه‌وه‌ش دایكم و باوكم و خوێندنگاكه‌م ڕیچ سایبه‌ر چارلز یارمه‌تیاندا"
ساڵی 2022 بالۆگن بڕوانامه‌ی خوێندكاری تایبه‌ت و نمونه‌ی پێبه‌خشراوه له ویلایه‌تی په‌نسلڤانیا، ئێستا ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی" مه‌نسا" یه بۆ خوێندكاره زیره‌كه‌كان به‌هۆی به‌رزی ئاستی زیره‌كیه‌كه‌ی.
PM:08:36:06/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 556
جار خوێنراوهتهوه