چۆنیه‌تی خۆپاراستن له نه‌خۆشی فشهڵبونی ئێسك
وێستگە ستایل-
دكتۆره تاتیانا شابۆڤالنكۆ، نه‌خۆشی فشه‌ڵبوونی ئێسكه‌كان به " په‌تای بێده‌نگ" ناوده‌بات، باس له‌وه ده‌كات زۆرینه لایان وایه ئه‌مه نه‌خۆشی پیریه و به‌و هۆیه‌وه گرنگ نییه به‌لایانه‌وه چۆن خۆیان بپارێزن.
فشه‌ڵبوونی ئێسكه‌كان جۆرێك نه‌خۆشی درێژخایه‌نه ده‌بێته هۆی لاواز بوونی ئێسك و تێكچوونی شانه‌كان و نه‌خۆش ده‌گاته قۆناغێك ئێسكه‌كانی ده‌شكێت به به‌ركه‌وتنێكی سادده یان بێ هۆكار.
خانمان زیاتر له پیاوان و پاش چونه ته‌مه‌نی كۆتایی هاتنی سوڕی مانگانه و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجین زیاتر توشی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌بن .
دوور كه‌وتنه‌وه له خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و كافاین و كێشانی جگه‌ره و كه‌مكردنه‌وه‌ی خوێ و سیستمی خۆراكی ته‌ندروست و وه‌رزشكردن، له‌گه‌ڵیدا ناو به‌ناو پشكنین بۆ ئاستی ڤیتامین D و كالسیۆم یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ خۆپاراستن له‌م نه‌خۆشییه.
PM:03:58:06/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 1844
جار خوێنراوهتهوه