توێژینه‌وه‌یه‌ك: زیادده ڕه‌ویكردن له خواردنه‌وه‌ی قاوه هۆكاری توشبوونه به جۆرێك نه‌خۆشی
وێستگە ستایل-
زاناكان له هه‌ردوو زانكۆی " تۆرنتۆ و بادۆ" له كه‌نه‌دا په‌یوه‌ندی نێوان خواردنه‌وه‌ی قاوه و مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشی گورچیله‌یان ئاشكرا كرد.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كه له گۆڤاری JAMA Network Open بڵاوكراوه‌ته‌وه و ماوه‌ی زیاتر له 7 ساڵی خایاندوه و تیایدا 1180 كه‌س به‌شداریان كردوه، ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی زیادده ڕه‌وی له خواردنه‌وه‌ی قاوه‌دا ده‌كه‌ن مه‌ترسی توشبوونیان به نه‌خۆشی " بیلی ئه‌لبۆمین" (Albuminuria) حه‌وت جار زیاتره، هاوكات ئه‌گه‌ری توشبوونیان به به‌رزه په‌ستانی خوێن 2.8 جار زیاتره به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی قاوه ناخۆنه‌وه.
پسپۆڕان ده‌ڵێن" ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕۆژانه سێ كوپ زیاتر قاوه ده‌خۆنه‌وه كه ده‌كاته 300 میلیتر كافاین ئه‌گه‌ری توشبوونیان به‌م نه‌خۆشییه زۆره"
پێشتر توێژینه‌وه‌ی دیكه په‌یوه‌ندی نێوان كاریگه‌ری خواردنه‌وه‌ی قاوه له‌سه‌ر لاواز بوون و سست بوونی گورچیله‌ی سه‌لماندوه و هه‌ندێك توێژینه‌وه‌ی دیكه‌ش باس له‌وه ده‌كه‌ن قاوه بۆ گورچیله‌كان زۆر به‌سووده، به‌بۆچوونی پسپۆڕان بابه‌ته‌كه هێشتا پێویستی به توێژینه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه.
PM:03:36:06/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 844
جار خوێنراوهتهوه