كۆمهڵێك بابهتی گرنگ لهبارهی ڕژێنی پەریزادە
وێستگە ستایل-
ڕژێنی پەریزادە (غودەی دەرەقی) بریتیە لەو ڕژێنەی کە دەکەوێتە پێشەوەی مل و شێوەی پەپولەی هەیە و لە دوو بەش پێکهاتووە، ڕاست و چەپ،بە بەشی سێیەم بەیەکەوە بەستراون کە دەکەوێتە بەشی خوارەوەی ناوەڕاستی مل.
کاری ئەم ڕژێنە بریتیە لە دەردانی هەردوو هۆڕمۆنی T3 و T4 کە زۆر گرنگن بۆ بەڕێوەبردنی زیندەچالاکیەکانی لەش، دكتۆر شاهۆ پزیشكی نهخۆشی ههناوی كۆمهڵێك زانیاری گرنگ لهبارهی ئهم ڕژێنه دهخاته ڕوو.
هەڵە باوەکان:
1- من غوددەم هەیە.
- هەموو کەس ڕژێنی پەریزادە (غودەی دەرەقی) هەیە، دەبێت بە دیاریکراوی باسی نەخۆشیەکەت بکەیت.
2- من غوددەکەم دەرەقیە.
- ئەوە ناوی ڕژێنەکەیە، هەوڵ بدە ناوی نەخۆشیەکەت بە دیاریکراوی لە پزیشکەکەت وەربگریت.
3- تووشی غوددەی تەممەڵ بووم ئەگەر نەشتەرگەری بکەم چارەسەر دەبێت.
- تەممەڵی یان سستی ڕژێنی پەریزادە (غودەی دەرەقی) پێویستی بە دەرمانی پایرۆکسین هەیە و نەشتەرگەری ناوێت مەگەر گرێ درووست بکات کە گومانی شێرپەنجەی لێبکرێت یان ئەوەندە گەورە بووبێت کە کاریگەری کردبێتە سەر قووتدان یان هەناسەی تووند کردبێت،یاخود ڕووخساری کەسەکەی شێواندبێت و بۆ جوانکاری لای ببرێت.
4- من دووگیانم دەرمانی پایرۆکسین ناخۆم چونکە کاریگەری بۆ سەر کۆرپەکەم دەبێت.
- لە کاتی دووگیانیدا نابێت دەرمانی پایرۆکسین ڕابگیرێت، چونکە بڕی دەرمانەکە لە کاتی دووگیانیدا لە لەشدا کەم دەکات بۆ جێگیرکردنی بڕەکەی پێویستە دەرمانەکە زیادبکرێ تا کاریگەری نەخوازراو لەسەر دایک و کۆرپەکە درووست نەکات.
5- کە زانیم نیشانەکانم باشن دەرمانەکان ڕادەگرم.
- ڕاگرتن یان بەردەوام بوون لەسەر دەرمانەکان پێویستە بە ڕاوێژی پزیشک بێت، ئەویش پاش پرسیارکردن دەربارەی نیشانەکانی نەخۆشیەکە و هەڵسەنگاندنی کلینیکی و پشکنینی تاقیگەیی.
PM:07:43:05/02/2023
ئهم بابهته 632
جار خوێنراوهتهوه