پهستانی خوێن چۆن دەپێورێت؟
وێستگە ستایل-
لەکاتێکدا پهستانی خوێن نەخۆشیەکی درێژخایەنەو ئاڵۆزکاری زۆری بەدواوەیە، لەو ئاڵۆزکاریانە جەڵدەی مێشک، جەڵدهی دڵ و پەککەوتنی دڵ گورچیلە، لەلایەکی ترەوە نەخۆشیەکی یەکجار باوە، لەهەر پێنج کەسی پێگهیشتوو یەکێکیان پهستانی خوێنی بەرزە، بێجگە لەوەیش زۆربەی جار هیچ نیشانەیهكی نیە، بۆیە درەنگ دەستنیشان دەکرێت، تاکە ڕێگای دەستنیشاکردنی پێوانە کردنێکی ڕێک و پێکە، دكتۆر یوسف پزیشكی نهخۆشییهكانی ههناوی لهم بابهتهدا وهڵامی ئهم پرسیاره بهشێوهیهكی زانستی دهداتهوه.
چۆن پهستانی خوێن پێوانە بکرێت باشە؟
ئهم پزیشكه دهڵێت"نەخۆش دەبێت لەسەر کورسی دابنیشێت و قاچەکانی تەواو لەسەر زەوی بن، وا باشە دەست و مەچەکی نەخۆش لەسەر مێزێک بێت و لە ئاستی دڵ دا بێت، پشودان بۆ ماوەی سێ تا پێنج خولەک دەبێت پاشان زەختەکە پێوانە بکرێت، نابێت نەخۆش هیچ جلێکی ئەستور و تەسکی لەبەر بێت"
ڕێنماییەکان دەڵێن لەهەردو دەستی پهستانی خوێن پێوانە بکرێت و ئەگەر جیاوازی هەبێت لە نێوانیاندا ئەوا بەرزەکە ئەژمار دەکرێت.
پێش گرتن و پێوانەکردنی پهستانی خوێن دەبێت خوێنبەری ناوەندی باسک (بڕێکیەڵ) بەدەستی پزیشک (یان پەرستار) هەستی پێ بکرێت، لێدانەکەی پەی پێ ببرێت ئەویش بۆ دیاری کردنی، چونکە پێویستە لولە پلاستیکەکەی ئامێرەکە لەسەر ئەو شوێنە بێت، هەواگری ئامێرەکە دەبێت قەبارەی لە بار بێت و لەسەروی بەر ئانیشک دابنرێت (چاڵی ناوەڕاستی باسک)
سهبارهت به جۆری ئامێری پێوانهی پهستانی خوێن دكتۆر یوسف دهڵێت"ئامێری ئەلیکترۆنی بە چاک دادەنرێت بۆ پێوانەکردن،ئەگەر زەختکە بەو جۆرە پێوانە کرا لە هەژدە بەسەر یازدە یان زیاتر بو پێویستە نەخۆەکە دەرمان وەر بگرێت، بەڵام ئەگەر لەوە کەمتر بو پویستە دوای دوای حەفتەیەک تا دە ڕۆژ جارێکی تر بە هەمان شێوە پێوانە بکرێتەوە، ئەگەر سەروی چواردە لەسەر نۆ بێت ئەوە زەخت یهکجارییەو پێویستە دەرمانی پێویست وەربگرێت."
بێ گومان پێویستە نەخۆش سەرەڕای وەرگرتنی دەرمان ستایلی ژیانی باشتر بکات بەوەی خوێ کەم بکاتەوە لەخواردنەکانی، کێشی لەشی داببەزێێت و لە خواردنی چەور ، شیرینی ، زۆر برژاوی و ناوەخت دور بکەوێتەوە، دەرمانی تر لەخۆیەوە بکار نەهنێت و وریای وەرزش و لەشە جولەی خۆی بێت.
PM:03:52:05/02/2023
ئهم بابهته 604
جار خوێنراوهتهوه