چین: له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا 3278 حاڵه‌تی مردن به كۆرۆنا تۆماركراوه
وێستگە ستایل-
سه‌نته‌ری خۆپاراستن و كۆنتڕۆڵی نه‌خۆشییه‌كان له چین نوێترین داتای مردن به ڤایرۆسی كۆرۆنای له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و وڵاته دیاریكرد، له‌ماوه‌ی ته‌نها یه‌ك هه‌فته‌دا زیاتر له سێ هه‌زار حاڵه‌تی مردن به‌م ڤایرۆسه تۆماركراوه.
له‌كۆی مردوه‌كان 131 حاڵه‌تیان به‌هۆی وه‌ستانی هه‌ناسه‌وه گیانیان له‌ده‌ستاوه و 3147 حاڵه‌ته‌كه‌ی دیكه‌ش جگه له توشبوونیان به كۆرۆنا نه‌خۆشی دیكه‌یان هه‌بووه.
به‌م جۆره تێكڕای گیان له‌ده‌ستدان له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌هۆی كۆڤید-19 ه‌وه له 8ی 12 ی ساڵی پار هه‌تا ئه‌م هه‌فته‌یه 82238 حاڵه‌ت بووه.
پسپۆڕان لایان وایه هێشتا ئه‌م ژماره‌یه كه‌مه، جگه له‌و كه‌سانه‌ی له نه‌خۆشخانه‌كان گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن ئه‌وه‌نده‌ی دیكه‌ش له ماڵه‌كانی خۆیان گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، هۆكاری به‌رز بوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی توشبوون و گیان له‌ده‌ستدان به كۆرۆنا پاش ئه‌و بڕیاره‌ی حكومه‌ت دێت كه كه‌ره‌نتینی توشبووانی كۆرۆنای لابرد به‌هۆی خراپی دۆخی ئابووری هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته.
PM:03:22:05/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 756
جار خوێنراوهتهوه