ته‌قه ته‌قی ئه‌ژنۆ مه‌ترسیداره؟
وێستگە ستایل-
زۆر كه‌س گرفتی ته‌قه ته‌قی جومگه‌كانیان هه‌یه له ته‌مه‌نه جیاوازه‌كاندا، به‌ڵام ئه‌گه‌ری زۆره ئه‌م حاڵه‌ته نیشانه‌ی نه‌خۆشی بێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی گۆڤاری" سه‌ن" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه ئه‌م حاڵه‌ته په‌یوه‌ندیداره به ئاستی چالاكی جه‌سته‌ی و ته‌نانه‌ت كه‌شوهه‌واش، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا له هه‌ندێك حاڵه‌تدا ته‌قه‌ته‌قی جومگه‌ی ئه‌ژنۆ ئاماژه‌یه‌كی باش نییه، ڕه‌نگه نیشانه‌ی توشبوون بێت به فشه‌ڵبوونی ئێسكه‌كان.
ئه‌و كاته‌ی حاڵه‌تی ته‌قه‌ته‌قی ئه‌ژنۆ له‌هه‌ردوو ئه‌ژنۆدا هه‌بێت باشتر وایه پشتگوێ نه‌خرێت، جگه له‌وه‌ش ئه‌سته‌م بوونی ڕۆیشتن به‌ڕێگا و سه‌ركه‌وتن و دابه‌زین به قادرمه و نه‌توانینی وه‌ستان به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك هه‌موو ئه‌مانه نیشانه‌ی فشه‌ڵبوونی ئێسكی جومگه‌یه و پێویست به سه‌ردانی پزیشك ده‌كات.
ئه‌و كه‌سانه‌ش كه ئێسكی حه‌وزیان توشی فشه‌ڵبوون بووه ئه‌وه دانانی پێڵاو، سه‌ركه‌وتن و دابه‌زین له ئۆتۆمبێل بۆیان ئه‌سته‌م ده‌بێت و به ده‌ست ئازاری ڕانیان ده‌ناڵێنن.
له‌كاتی هه‌بوونی ته‌قه ته‌قی به‌رده‌وانی ئه‌ژنۆ باشتر وایه كه‌سی نه‌خۆش سه‌ردانی پزیشك بكات، یه‌كه‌م شوێن توشی فشه‌ڵبوونی ئێسك ده‌بێت جومگه‌ی ئه‌ژنۆیه پاشان جومگه‌ی حه‌وز و دوای ئه‌ویش جومگه بچوكه‌كانی ده‌ست.
PM:02:56:05/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 32304
جار خوێنراوهتهوه