چهند جۆرێك شێرپهنجه بە پشکنینی پێشوەختە دیاریدەکرێن
وێستگە ستایل-
پشکنینی پێشوەختە ڕێگایەکی گرنگە بۆ ڕێگریکردن و زوو دەستنیشانکردنی جەند جۆرێکی باوی شێرپەنجە پێش ئەوەی کەسەکە هیج نیشانەیەکی هەبێت ،کە ئەمانەن، كه دکتۆر ڕێباز پسپۆڕی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لهم بابهتهدا باسیدهكات.
1-شێرپەنجەی مەمک.
2-شێرپەنجەی پڕۆستات.
3-شێرپەنجەی کۆلۆن و ڕێکە.
4- شێرپەنجەی ملی منداڵدان.
5-شێرپەنجەی سییەکان
6- شێرپەنجەی پێست.
جۆرەکانی پشکنینی پێشوەختە تایبەتن بە جۆری شێرپەنجەکە وەک:
1- شێرپەنجەی مەمک(ئەنجامدانی پشکنینی خۆیی ، مامۆگرافی لە تەمەنی ٤٠ ساڵیەوە هەموو ساڵێک یان ٢ ساڵ جاریک ئەنجام دەدرێت، هەندێکجار پشکنینی MRIپێویستە بکرێت)
2-شێرپەنجەی پڕۆستات( پشکنینی کۆم لەلایەن پزیشکی پسپۆر، پشکنینی خوێنی پڕۆستات (psa)
3- شێرپەنجەی کۆلۆن و ڕێکە ( پشکنینی نازۆری لەڕیگەی کۆم ١٠ ساڵ جارێک ئەنجام دەدرێت، colonoscopy ,segmoidoscopy), پشکنینی پیسایی ساڵی یەکجار ئەنجام دەدرێت (FOBT) .
4- شێرپەنجەی ملی منداڵدان( پشکنینی ڤایرۆسی HPV لە تەمەنی ٢٥ ساڵیەوە هەموو ٥ ساڵ جارێک, پشکنینی خانەکانی ملی منداڵدان لە ڕێگەی pap test کەلەلایەن پزیشکی پسپۆر ئەنجام دەدرێت)
5- شێرپەنجەی سییەکان( پشکنینی سیتی سكان(ct scan)ساڵی یەکجار بۆ سییەکان لەو کەسانەی سەروو ٥٠ ساڵن و بۆ ماوەیەکی زۆر و بڕیکی زۆر جگەرە دەکێشن )
6- شێرپەنجەی پێست( پشکنینی پێستی کەسەکە بە ئامێری تایبەت یان تەنها پشکنینی پێستەکە لەلایەن کەسەکە خۆی یان پزیشکەوە)
سوودەکانی پشکنینی پێشوەختە چین؟
1- دەستنیشانکردنی شێرپەنجە لە قۆناغە سەرەتاییەکان کە چارەسەرکردن و چاکبوونەوە ئاسانە لەو قۆناغەدا.
2- کەمکردنەوەی ئەگەری مردن بە شێرپەنجە.
3- دەستنیشانکردنی ئەو کەسانەی ئەگەری توشبونیان هەیە بە جۆرێکی دیاریکراوی شێرپەنجە.
PM:02:43:04/02/2023
ئهم بابهته 1640
جار خوێنراوهتهوه