جۆرێك ده‌رمان %75 مه‌ترسی توشبوون به زه‌هایمه‌ر زیاد ده‌كات
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له گۆڤاری" نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر" بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هۆشداری له به‌كارهێنانی جۆرێك ده‌رمان ده‌كرێت كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو به‌كارده‌هێندرێت، %75 مه‌ترسی توشبوون به زه‌هایمه‌ر زیاد ده‌كات.
پسپۆڕان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی پێستیان سپیه و ده‌رمانی خه‌و به‌كارده‌هێنن مه‌ترسی توشبوونیان به‌م نه‌خۆشییه بێ چاره‌سه‌ره به‌هۆی ده‌رمانی خه‌وه‌وه %75 زیاد ده‌كات به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م جۆره ده‌رمانه به‌كارناهێنن.
یۆ لینگ نوسه‌ری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌ڵێت" ئه‌و كه‌سانه‌ی دۆخی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیان خراپه و ڕه‌نگی پێستیان سپیه و ده‌رمانی خه‌و به‌كارده‌هێنن مه‌ترسیان له‌سه‌ره، له به‌رامبه‌ردا ئه‌و كه‌سانه‌ی دۆخی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیان زۆر باشه و حه‌بی خه‌و ده‌خۆن مه‌ترسیان كه‌متر له‌سه‌ره"
پسپۆڕان ڕێنموی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه به‌ده‌ست كه‌مخه‌وی ده‌ناڵێنن باشتر وایه پێش به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كه جارێكی دیكه بیر بكه‌نه‌وه و ڕێگای دیكه بۆ چاره‌سه‌ری كه‌مخه‌وی به‌كاربهێنن.
PM:04:21:02/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 680
جار خوێنراوهتهوه