هۆكاره‌كانی سوود وه‌رنه‌گرتن له دەرمانی ئاسن
وێستگە ستایل-
ده‌رمانی ئاسن كه بۆ چاره‌سه‌ری كه‌می ئاسنی خوێن له‌لایه‌ن نه‌خۆشه‌وه به‌كارده‌هێندرێت، به‌ڵام هه‌ندێك له‌وان باس له‌وه ده‌كه‌ن سوود له‌م ده‌رمانه وه‌رناگرن، دکتۆر بڕیار پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خوێن له‌م بابه‌ته‌دا هۆكاره‌كانی سوود وه‌رنه‌گرتن له‌م ده‌رمانه ده‌خاته ڕوو.
ئه‌مانه‌ش هۆکارەکانی سوود وه‌رنه‌گرتنه له‌م ده‌رمانه:
1- پابەندنەبوونی تەواو بە چارەسەرەکەوە وەکو کات و ماوەی بەکارهێنان
2- خوێنبەربوونێکی بەردەوام جا لەهەر بەشێکی جەستەوە بێت
3- هەبوونی نەخۆشییەکی دیکە لەگەڵ کەمئاسنی و کەم خوێنییەکەدا
4- باش هەڵنەمژینی ئاسن لە کۆئەندامی هەرسەوە بەهۆی چەند نەخۆشییەک
5- بڕی دەرمانەکە وەکو پێویست نەبێت
6- بەکارهێنانی هەندێک دەرمان کە کار لە کاریگەریی چارەسەری ئاسنەکە دەکات
7- هەندێک خواردنەوە وەکو 'چا' هەڵمژینی ئاسن کەمدەکەنەوە
PM:03:12:02/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 2460
جار خوێنراوهتهوه