ڤاكسینێكی نوێ دژی شێرپه‌نجه به‌رهه‌مده‌هێندرێت
وێستگە ستایل-
جۆرێكی نوێی ڤاكسین دژی شێرپه‌نجه‌ی مێشك به‌رهه‌م ده‌هێندرێت، ئێستا له قۆناغی تاقیكردنه‌وه‌دایه‌و بۆ دروستكردنی ئه‌م ڤاكسینه پشت به ته‌كنیكی mRNA به‌ستراوه.
تیمێكی پزیشكی له نه‌خۆشخانه‌ی بێرمنگهام له به‌ریتانیا جۆرێكی نوێی ڤاكسینی دوو كاریگه‌ریان تاقیكردۆته‌وه كه یارمه‌تی له‌ناوبردنی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان ده‌دات و خود به‌رگری له‌ش زیاد ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سی نه‌خۆش دوباره توش نه‌بێته‌وه، ئه‌م ڤاكسینه له‌سه‌ر مشكی تاقیگه تاقیكراوه‌ته‌وه و تا ئێستا ده‌رئه‌نجامه‌كان دڵخۆشكه‌ر بوون.
هه‌ردوو كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌م ڤاكسینه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌م ڤاكسینه له‌سه‌ر mRNA به‌رهه‌مهێندراوه، له‌لای خۆشیه‌وه "میشێل براون" به‌ڕێوبه‌ری پرۆگرامی مۆدێرنا تایبه‌ت به وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌یی وتویه‌تی" تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڤاكسینه له تاقیگه سه‌ركه‌وتنێكی زۆر باشی به‌ده‌ستهێناوه، له‌سه‌ر چه‌ند توشبویه‌ك به شێرپه‌نجه‌ی پێست له قۆناغی 3 و 4 تاقیكراوه‌ته‌وه پاش لابردنی وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌ییه‌كه‌یان و ئه‌نجامه‌كان سه‌ركه‌وتووبوون.
ئه‌م تیمه ڤاكسینه‌كه‌یان له‌سه‌ر خانه‌ی شێرپه‌نجه‌ی بۆماوه‌ی جیاواز له مشكی تاقیگه تاقیكردۆته‌وه له‌وانه‌ش" خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كانی خوێن و ئێسك و جگه‌ر و چه‌ندین خانه‌ی دیكه" ته‌واوی ئه‌م خانه شێرپه‌نجه‌ییانه له خانه‌ی مرۆڤ وه‌رگیراون، توێژینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری ڤاكسین له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشییه بدۆزرێته‌وه و ده‌رگایه‌ك بێت بۆ هیوای گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر.
PM:08:35:01/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 1020
جار خوێنراوه‌ته‌وه