دوای سێ ساڵ له بڵاوبونه‌وه‌ی..هێشتا ڤایرۆسی كۆرۆنا مه‌ترسی ماوه؟
وێستگە ستایل-
پاش سێ ساڵ له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاشكرای كردوه هێشتا كۆڤید-19 مه‌ترسییه بۆ سه‌ر جیهان.
لیژنه‌ی تایبه‌ت به خزمه‌تگوزاری كۆڤید-19 له ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له دواین ڕاپۆرتیدا هۆشداریداوه له مه‌ترسی به‌رده‌وام بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و به‌رزی ئاستی گواستنه‌وه‌ه له كه‌سێك بۆ یه‌كێكی دیكه و هێشتا ئه‌م ڤایرۆسه مه‌ترسی ماوه.
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاشكرای كردوه تا ئێستا 13.1 ملیار ژه‌می ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنا دراوه به هاوڵاتیان، %89 كارمه‌ندی ته‌ندروستین و %81 ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ته‌مه‌نیان سه‌روو 60 ساڵه.
ئه‌وه‌ی بۆته جێی ترس ئه‌وه‌یه هێشتا ئاستی گیان له‌ده‌ستدان به كۆڤید-19 زۆر زیاتره به‌راورد به‌و نه‌خۆشیانه‌ی دیكه كه توشی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه ده‌بێت، و هێشتاش ڤاكسینی دژی ئه‌م ڤایرۆسه وه‌ك پێویست له جیهاندا به‌رده‌ست نییه.
PM:05:26:01/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 368
جار خوێنراوه‌ته‌وه