8 گرنگی سۆنەری کاتی دووگیانی
وێستگە ستایل-
لە کاتی دووگیانیدا ئەگەر پزیشک پشکنینی سۆنەری بۆ دەستنیشان کردیت زۆر گرنگە ئەنجامی بدەیت لەبەر ئەم هۆکارانەی لای خوارەوە، دكتۆر عهبدولستار پزیشكی تیشك و سۆنهر لهم بابهتهدا باسیدهكات.
1-بۆ دڵنیابونەوە لەوەی کە خانمەکە دووگیانە یان نا
2-بۆ پشکنینی تەمەن و گەشەی کۆرپەلەکە و دەستنیشانکردنی کاتی مناڵبون
3-بۆ پشکنینی لێدانەکانی دڵی کۆرپەلە، تۆنی ماسولکەکانی، جوڵەی کۆرپەلە
4-بۆ دیاریکردنی ژمارەی کۆرپەلەکان ئایا تەنها یەک کۆرپەلەیە یاخود زیاتر لە یەک دانە
5-بۆ زانینی شوێنی سەری کۆرپەلەکە بۆ کاتی مناڵبون
6-بۆ پشکنینی هێلکەدانەکان و منداڵدان
7-هەروەها سۆنەر بۆ چاودێری کۆرپەلە بەکاردێت لەوەی ئایا توشی ناتەواوی نەبووە وەکو ناتەواوی لە دڵدا ، یاخود دانەخرانی بڕبڕەی پشت
8-دەستنیشانکردنی ماکەکانی دووگیانی
AM:10:15:01/02/2023
ئهم بابهته 2380
جار خوێنراوهتهوه