هۆكار و نیشانه و چۆنیهتی چارهسهری چەوری جگەر
وێستگە ستایل-
جگەری هەموو کەسێك تۆزێك چەورە، کاتێك بە یەکێك دەوترێت جگەری چەوری هەیە، مەبەست ئەوەیە کە جگەری ئەو کەسە چەوری زیاترە لە کەسانی تر و زیاتر لە سەدا بیستی خەڵك ئەو حاڵەتەی هەیە، دكتۆر سەعید پزیشکی نەخۆشیەکانی هەناوی و دڵ لهم بابهتهدا زانیاری زیاتر دهخاته ڕوو.
هۆکاری چەوری جگەر:
-هۆکاری ڕاستەوخۆی نییە.
-پەیوەندی هەیە بە خواردن و خواردنەوە لەلایەك و جوڵە لەلایەکی تر.
-لەو کەسانە زیاترە کە قەڵەون، لەگەڵ ئەوانەی شەکرەیان هەیە و کۆلیسترۆڵیان بەرزە.
-خواردنەوە کحولیەکانیش یەکێکی ترە لە هۆکارەکان.
نیشانەکانی:
- چەوری جگەر نیشانەی نییە و بێدەنگە.
زیانەکانی چەوری جگەر چییە؟
-لە بەشێکی کەمی ئەوانەی چەوری جگەریان هەیە، تووشی هەوکردنی جگەر دەبن.
-بە تێپەڕبوونی چەندەها ساڵ لەوانەیە کار بکاتە سەر ئیشی جگەر، تەنانەت بەئەگەرێکی کەمەوە تووشی زەردوویی دەبن لە داهاتوودا.
-ئەگەری تووشبوون بە شەکرە زیاد دەکات.
-ئەگەر یەکێك شەکرەی هەبێت، بوونی چەوری جگەر کۆنتڕۆڵی شەکرەکە قورستر دەکات.
پشکنین و دەستنیشانکردن:
- چەوری جگەر لە سۆنار دەردەکەوێت، نەك بە پشکنینی خوێن.
چارەسەر:
- هاوسەنگی ڕاگرتن لەنێوان خواردن و خواردنەوە لەلایەك و جوڵە لەلایەك.
- ئەو کەسەی شەکرەی هەبێت، دەبێت شەکرەکەی کۆنتڕۆڵ بکات.
-وا چاکە خواردنی بیبسی و کۆلا و شیرینی کەم بکرێتەوە.
-خۆ بەدوورگرتن لە ماددەی کحول.
-خواردنەکان سووك بن، بگەڕێنەوە بۆ خواردنەکانی سەردەمی پێشوو.
- دەرمان هەیە دەکرێت بەکاربێت، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی دەرمان کاریگەری سنوردارە بۆ چەوری جگەر.
PM:08:07:31/01/2023
ئهم بابهته 568
جار خوێنراوهتهوه