فیلمی ئه‌ڤاتار نزیكه له‌وه‌ی ڕیكۆردێكی نوێ تۆماربكات
وێستگە ستایل-
له جیهاندا بینه‌رانی فیلمی " ئه‌ڤاتار: ڕێگای ئاوی" زیاد ده‌كات، له‌وباره‌یه‌وه " دیزنی ستۆدیۆز" ئاشكرای كردوه داستانی ئاوی " جه‌یمس كامیرۆن" چۆته پله‌ی چواره‌م وه‌ك پڕداهاتترین فیلم له جیهاندا.
له ئێستادا فیلمی ئه‌ڤاتار پێش فیلمی" جه‌نگی ئه‌ستێره‌كان" كه‌وتووه و زۆری نه‌ماوه فیلمی ناوداری جیهانی" تایتانیك" تێبپه‌ڕێنێت.
له‌باره‌ی وه‌رزی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی "American Cinematheque" كه 9 ی مانگی داهاتوو به‌ڕێوه ده‌چێت بڕیار وایه كامێرامانی سینه‌مایی ئه‌م فیلمه"ڕۆجه‌ر دیكینز" خه‌ڵاتی تایبه‌ت وه‌ربگرێت.
ئه‌ڤاتار فیلمێكی خه‌یاڵی زانستی ئاكشنه، له ده‌رهێنانی" جیمس كامیرۆن" ه یه‌كه‌م به‌شی ئه‌م فیلمه ساڵی 2009 له سینه‌ماكانی ئه‌مه‌ریكا نمایشكرا، ئه‌گه‌رچی تێچووی فیلمه‌كه زۆره به‌ڵام پڕ بینه‌ریه‌كه‌ی وایكردوه ببێته پڕ داهات ترین فیلم له جیهاندا.
PM:05:35:30/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 1120
جار خوێنراوه‌ته‌وه